كۆمسیۆنی وزه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌وروپا له به‌سترانه‌وه‌ی به وزه‌ی رووسیا و كۆتاهێنان به هاورده‌ی وزه له رووسیا، تا پێنج ساڵی تر 210 ملیار یۆرۆ وه‌به‌رهێنان ده‌كرێ، به‌ڵام به گشتی پێویستیان به 300 ملیار یۆرۆ هه‌یه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌نیازه بۆ ئه‌مساڵ هاورده‌كردنی گاز له رووسیا به رێژه‌ی زیاتر 66% كه‌م بكاته‌وه و تا ساڵی 2027 به ته‌واوی هاورده‌كردنی گازی سروشتی رابگرێت.
ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌كی تر رێككه‌وتن تا ساڵی 2028، به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك بۆ 725 گیگاوات به‌رز بكه‌نه‌وه كه دوو هێنده‌ی ئه‌و قه‌باره‌یه‌یه ئێسته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
تا كۆتایی ئه‌مساڵ 45% له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای یه‌كێتی ئه‌وروپا پشت به وزه‌ی پاك ده‌به‌ستێت
تا كۆتایی ئه‌مساڵ 45% له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای یه‌كێتی ئه‌وروپا پشت به وزه‌ی پاك ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش 5% زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ی پلانی بۆ دانرابوو.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ئاماره‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ده‌ریده‌خه‌ن، یه‌كێتی ئه‌وروپا ساڵی رابردوو 47 هه‌زار گیگاوات كاره‌بای پشتئه‌ستوور به وزه‌ی پاكی په‌ره پێ داوه، هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا، پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا له‌م گه‌شه‌یه پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه.
جێی باسه هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، هۆكارێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا له خۆده‌ربازكردن له وزه‌ی رووسیا هه‌نگاوی خێراتر بنێت. رووسیا به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا ته‌نیا كارتی وزه‌ی به‌ده‌سته‌وه مابوو و ئه‌ویش له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌سووتێت.