به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 10 كیلۆ و 500 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر، توانرا ده‌ست بگیرێ به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 10 كیلۆ و 500 گرام له ماده‌ی هۆشبه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی گیراون له جۆری "تلیاك" بوون، له‌ناو ئامێری "هه‌زه" به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه شارابوونه‌وه كه له سنووری باشماخه‌وه هێنرابوونه هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، به‌وه‌نده وازی له‌و كاره نه‌هێناوه، به‌ڵكو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییان به‌ناوی "س، ف، ق" گرتووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كردووه‌ته‌وه.
ئێران به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان تۆمه‌تباری ئێرانی گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.