جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا، داهاتووی خۆی لهگهڵ یانهی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردهوه، پیکێ كارگێڕیی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە بە نیازه پابهندی گرێبەستەکەی بێت لهگهڵ یانهكه، هەروەها قەناعەتی بە سەرکەوتنی خۆی هەیە لەم قۆناغە نوێیەدا بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز.
سهرچاوهكه ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانجی یەكەمی پیكێ چاكبوونەوەیە لەو پێكانەی كە لە سەرەتای مانگی ئایاردا تووشی بووە، هەروەها ئەویش بە رێككەوتن لەگەڵ ستافی پزیشكی بڕیارێكی داوە واز لە یاریكردن بهێنێت تا ئەو كاتەی ئازارەكەی بە تەواوی نەمێنێت، لەوكاتیششەوە لەگەڵ تیپەکەیدا یاریی نهكردووه.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پیکێ بڕوای بە تواناكانی خۆی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە جەستەییەکانیدا و به توانای تهواوه ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بكات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشێک بێت لە تیپەکە.
پیکێ تا هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەیە، پێشتریش رایگەیاندبوو، ئەگەر بزانێت گرنگیی خۆی لەدەست دەدات له تیپهكه، یان لە ئاستی پێویستدا نەبێت، پێش كۆتاییهاتنی گرێبهستهكهی تیپهكه جێ دههێڵێت.