د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران، 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر شێوه‌ی شوقه بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، ڕێكاره‌كانی دروستكردن و پێوه‌ر و دابه‌شكردنیان له‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كراوه.
تا ئێسته نرخی شوقه‌كان دیاری نه‌كراوه
زیاتر گوتی، تا ئێسته نرخی شوقه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام بێگومان هه‌رزان ده‌بن له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌كی كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتی هاووڵاتییان نه‌كات و قیستێكی مانگانه‌ی كه‌م و درێژخایه‌نیشی هه‌یه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، به باشترین كوالێتی ئه‌م شوقانه دروست بكرێن.
"سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی داوه ئه‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه وه‌رده‌گرن، ده‌بێ 100% شایه‌ن بن و به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بدرێن كه پێشتر هیچ جۆره قازانجێكیان له هیچ ئۆفه‌رێكی حكوومه‌ت نه‌كردبێت، هه‌روه‌ها به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێ ئه‌م یه‌كانه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی باشترین وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دروست بكرێن كه پێشینه‌یه‌كی باشیان له دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون هاوشێوه‌ی ئه‌م یه‌كانه له شار و شارۆكه‌كان هه‌یه". د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری وا ده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه پارێزگاكان لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگار له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت دروست بكه‌ن و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌شی بكه‌ن و خه‌ڵكی شایسته وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران نابێت وه‌رگرتنه‌كه هیچ پێشێلكارییه‌كی تێدا بێ، چونكه ڕێكاری یاسایی به‌دوادا ده‌بێت و كه‌سانی ناشایسته له لیسته‌كان ده‌رده‌هێنرێن.
هه‌فته‌ی پێشوو به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت كه‌وته واری جێبه‌جێكردن، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره له كوردستان حكوومه‌ت به‌و جۆره له خه‌می هاووڵاتییاندا بێت.