ناکۆکییەکی یاسایی نوێ لە نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان سه‌ری هه‌ڵدا و بابه‌ته‌كه گه‌یشتووه‌ته دادگا.
رۆژنامەی لێكیپی فڕەنسی بڵاوی کردەوە، هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، ناکۆکییان لەسەر گواستنەوەی قەیس رۆیس عه‌تیلی هێرشبەری لاو هەیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی هەردوو یانەی بانگهێشتی دانیشتنێك كردووه له یەکی مانگی حوزەیرانی داهاتوو.
یانه‌ی پاریس داوای قەرەبووی له یانەی بارسێلۆنا كردووه، چونكه یاریزانه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، هێرشبەرە تەمەن 19 ساڵییەکە گەڕاوەتەوە بارسا دوای ئەوەی رەتی کردووەتەوە گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژوو بکات، هه‌رچه‌نده ئه‌و له ساڵی 2015 رووی لە یانە فڕەنسییەکە کردووە، کە لە ئەکادیمیای لاماسیای سه‌ر به یانه‌ی بارسێلۆناوه چووه‌ته ئه‌وێ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه باس كراوه، بارسێلۆنا سەرەتای ئەم مانگە دەستبەرداری ئەو یاریزانە لاوە بووە، كە ئێسته سەرنجی یانەكانی خولی فڕەنسای له‌سه‌ره.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئەمە ئەڵقەیەكی تره لە پێوەندییە چه‌قبەستووەکانی نێوان یانەکانی بارسا و پاریس، دوای گواستنه‌وه‌ی نەیمار لە هاوینی 2017 له بارساوه بۆ پاریس.