پاشای ئوردن هۆشداری له لێكه‌وته‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا له باشووری سووریا و جێگربوونی هێزه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی له‌و ناوچانه ده‌دات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا گرژییه‌كان له باشووری سووریا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، شاره‌زایانیش نایشارنه‌وه كه ئێران به نه‌مانی ڕووسه‌كان له باشووری سووریا ناوچه‌كه ده‌كات به ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی ڕه‌وانه‌كردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سووریا و ئوردن و وڵاتانی تری ناوچه‌كه.
له‌میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆن له به‌رنامه‌یه‌كی په‌یمانگه‌ی "
هۆفه‌ر"ی سه‌ر به زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكی، عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن ڕای گه‌یاند، بوونی هێزه‌كانی ڕووسیا له باشووری سووریا سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاسایش بوو له ناوچه‌كه، به‌ڵام ئێسته باش له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا له‌و ناوچانه ده‌كرێ و بڕیاره میلیشیاكانی ئێران و بریكاره‌كانی تاران شوێنیان بگرنه‌وه، ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی گرژی له‌و ناوچانه له پێشمانه‌وه‌یه و دووباره دۆخی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا له حاڵه‌تی نائاسایی ده‌بێت.
دوای چه‌ندان هه‌فته له به‌رده‌وامی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، ئێسته به به‌رده‌وامی باس له‌وه ده‌كرێ، كه مۆسكۆ هێزه‌كانی خۆی له باشووری سووریا ده‌كێشێته‌وه و بۆ ئۆكراینا ده‌یانگوێزێته‌وه، له شوێنی هێزه‌كانی ڕووسیایش میلیشیا بریكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه، سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران گفتوگۆی له‌سه‌ر كردووه، بریتی بووه له ڕه‌وانه‌كردنی میلیشیاكانی ئێران بۆ باشووری سووریا و جێگیركردنیان له شوێنی هێزه‌كانی ڕووسیا.
باشووری سووریا به ناوچه‌یه‌كی گرنگ و جێی بایه‌خ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه له باشووری سووریاوه تاران به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی به ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌گات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش ده‌توانێ كێشه و گرفتی گه‌وره‌تر بۆ ئیسرائیل دروست بكات و كۆمه‌ك و هاوكاری زیاتر به هێزه‌كانی حه‌ماس و فه‌تح بگه‌یه‌نێت كه له فه‌ڵه‌ستین دژی ئیسرائیل چه‌ندان ده‌یه‌یه ده‌جه‌نگن.
ئه‌یمه‌ن ئه‌بو مه‌حموود گوته‌بێژ به ناوی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌حرار له حوران له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه ئێران ماوه‌ی دوو مانگه كار بۆ فره‌وانكردنی شوێنپێ و هه‌ژموونی خۆی له باشووری سووریا ده‌كات، ئه‌مه‌یش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دیارترینیان بریتییه له نزیكبوونه‌وه له ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، جیا له‌وه‌یش له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌توانێت سوودی زۆر گه‌وره له‌و ناوچه‌یه وه‌ربگرێت، بازرگانی قاچاغ و ڕه‌وانه‌كردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئوردن و دروستكردنی تۆڕێكی فره‌وانی قاچاغچیه‌تی له‌و ناوچانه به ته‌واوی بریتییه له پلان و به‌رنامه‌ی تاران، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه بخاته‌وه نێو گرژی و ئاڵۆزی، هه‌ریه‌ك له ئوردن و ئیسرائیلیش كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كێشه و سه‌رئێشه‌ی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی و له ڕێی بریكاره‌كانیه‌وه بۆ دروست بكات.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یش، ئێران و میلیشیاكانی به‌شێوه‌یه‌كی نا ڕاسته‌وخۆ ماوه ماوه هێرش و په‌لامار ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی لیوای هه‌شتی هێزه‌كانی ڕووسیا كه له ده‌وروبه‌ری درعا كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه‌یه فشار له‌سه‌ر ڕووسیا دروست بكه‌ن، تا به‌شێویه‌كی خێراتر بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی له باشووری سووریا بدات و ناوچه‌كه به ته‌واوی بۆ تاران و بریكاره‌كانی چۆڵ ببێت.
هاوكات كشانه‌وه‌ی ڕووسیا له باشووری سووریا واته‌ی كۆتاییهاتنی ڕێككه‌وتنێكی پێشووی نێوان ئیسرائیل و ڕووسیایه، له ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه هێزه‌كانی ڕووسیا له باشووری سووریا جێگیركراون، تا به‌ر له گه‌یشتنی میلیشیاكانی ئێران و ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ گه‌یشتن به سنووره‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بگرن، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه به درێژایی 60 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوسنووره، به گه‌یشتنی ده‌ستی ئێران به‌و ناوچه‌یه، ئیسرائیل به ته‌واوی نیگه‌ران ده‌بێت و ده‌ست به جموجۆڵ له دژی میلیشیاكانی ئێران ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ جیا له هێزه‌كانی ڕووسیا هیچ هێزێكی تر له‌و ناوچه سنوورییه بوونیان هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا بووه‌ته هۆكاری دروستبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هانی ئێران ده‌دات ده‌ستی به‌و ناوچانه بگات، بریتییه له ڕژێمی به‌عسی سووریا، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، بگره ئوردنیش ڕژێمی سووریا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه ڕۆڵی هه‌یه له بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له سووریاوه له ڕێی میلیشیاكانی ئێرانه‌وه بۆ نێو ئوردن، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ئوردنه‌وه پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیداره.
پێشتر عه‌مید ئه‌حمه‌د هاشم خلیفات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سنوور له سوپای ئوردن له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای ڕژێم هاریكاری بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و مافیاكانی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵای لبنانیان كردووه، تا هۆشبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ئوردن بكه‌ن.