نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه كرد كه خۆبه‌خشانه كاریان كردووه و توانیویانه سه‌ركه‌وتووانه زمانی كوردی "شێوه‌زاری سۆرانی" بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاریی وه‌رگێڕانی گووگڵ (Google Translate) زیاد بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا چۆنیه‌تیی ده‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌ی زیادكردنی زمانی كوردی بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی گووگڵ و قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانی كارتێداكردنی و كێشه و سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌می، تا گه‌یشتنی به ئه‌نجام و فه‌راهه‌مبوونی بۆ به‌كارهێنان و سوودلێوه‌رگرتن، له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه خرایه‌وه ڕوو. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی پلان و به‌رنامه‌كانیان بۆ داهاتووی خزمه‌تگوزارییه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به ده‌نگ و گه‌ڕانی وێنه‌یی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا تهكنهڵۆجیانهی به‌رهه‌مه‌كانیان له كوردستان ده‌فرۆشرێن، بۆ ئه‌وه‌ی سۆفتوێری كوردی بۆ ئامێره‌كانیان زیاد بكه‌ن، باس كرد.
به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له‌و گه‌نجانه‌ی ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه له كوردستان یان له هه‌ر شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی بۆ زمانی كوردی به ده‌ست هاتووه، به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له‌و گه‌نجانه‌ی ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه له كوردستان یان له هه‌ر شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه و پێشتریش بۆ زیادكردنی شێوه‌زاری كرمانجی و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌م بواره‌دا وه‌ك دروستكردنی كیبۆرد و فۆنته كوردییه‌كان، ڕه‌نج و ماندووبوونیان كێشاوه و كار و به‌رهه‌م و ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی هه‌موویانی به مایه‌ی ستایش و ڕێز و پێ‌زانین و خزمه‌ت به زمان و كولتووری كوردی له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ كار و پرۆژه‌كانی ئه‌م گرووپه گه‌نجه خۆبه‌خشانه و هه‌موو ئه‌وانه دووپات كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێ له بواره‌كانی ئایتی و ته‌كنه‌لۆجیادا بۆ بره‌ودان به زمانی شرینی كوردی، خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردن كه پێكه‌وه وه‌ك تیم بمێننه‌وه و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی یه‌كتر بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار و داهێنان و خزمه‌تی باشتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن.