سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەكرێتەوە

بە پێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی توێژێك دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كە هاوكاتە لەگەڵ سەرەتای مانگی نیسان.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكشەم و دووشەم (سێ و چواری نیسان/ ئەپریل) مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ڕۆژی سێشەم و چوارشەم (پێنج و شەشی نیسان/ ئەپریل) مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەدابەشكردنی مووچەی خانەنیشانی سەربازی و مەدەنی كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:07:27/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 37104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌