له یارییه‌كی به‌هێزی قۆناغی پاشكۆی مانه‌وه له بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا، هه‌ردوو یانه‌ی هێرتابه‌رلین و هامبۆرگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار سه‌عات 21:30 ده‌ست پێ ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت.
یانه‌ی هێرتابه‌رلین ئه‌م وه‌رزه له خولی ئه‌ڵمانیا له پله‌ی 16ی ریزبه‌ندی گیرسایه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به پێی سیستمی خولی ئه‌ڵمانیا، دوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌رانبه‌ر یانه‌ی خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می خولی پله دووی ئه‌ڵمانیا یاریی بكات، كه یانه‌ی هامبۆرگه.
هه‌ردوو یانه جگه له یاریی ئه‌مڕۆ، رۆژی 23ی ئه‌م مانگه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له هامبۆرگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێرتابه‌رلین ئه‌گه‌ر براوه‌بێت به كۆی هه‌ردوو یاری، له پله‌ی یه‌ك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بوو، ئه‌وا یانه‌ی هامبۆرگ بۆ پله یه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت.