دوای ئه‌وه‌ی موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری عێراق /یه‌كگرتووی ئیسلامی/ رای گه‌یاند، له كۆگاكانی "هوانه" له سلێمانی بڕێكی زۆر ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك گه‌یشتوون و دابه‌ش ناكرێن به‌سه‌ر هاووڵاتییان، له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی ده‌ڵێت، "ئه‌وه راست نییه و رۆژانه له كۆگاكانه‌وه خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار، شه‌وكه‌وت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باره‌ی خۆراك و كۆگاكانی "هوانه" گوتراوه هیچ راست نییه و هیچ رۆژێك نه‌وه‌ستاوین له دابه‌شكردنی به‌شه خۆراك، ئه‌و مادانه‌ی به ده‌ستمان ده‌گات له كۆگاكان داده‌نرێت و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ ده‌كرێت دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر بریكاره‌كان.
روونیشی كرده‌وه كه رۆژانه به‌شه‌خۆراك ده‌نێردرێت بۆ بریكاره‌كانی خۆراك، هیچ رۆژێك له دابه‌شكردن نه‌وه‌ستاوین له‌و مادانه‌ی كه له به‌غداوه به‌ده‌ستمان ده‌گات بۆ به‌شه‌خۆراك، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه به‌و جۆره‌ی كه ده‌وترێت كۆگاكان پڕن له به‌شه‌خۆراك و دابه‌ش ناكرێن.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێش چه‌ند رۆژێك "وشه" بڵاوی كرده‌وه، سه‌رجه‌م ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك گه‌یشتوون و ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنیان كه رۆن و زه‌یت و شه‌كر و برنج و فاسۆڵیا و له‌تكه‌نۆك و نیسك و دۆشاوه و شه‌كر مانگی چواریش گه‌یشتووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی