ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له سه‌روتاری خۆیدا باس له هه‌ڵوێستی توركیا له دژی بوون به ئه‌ندامی سوید و فینلاند له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، كه كۆتایی ئه‌ردۆغان و سهركێشییهكان وه‌ك ئانا كارنینا له ژێر تایه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێت.
له بابه‌تكه ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌ردۆغانی به ڕۆمانی ئانا كارنینای نووسه‌ر و ڕۆماننووسی گه‌وره‌ی ڕووس لیۆ تۆلستۆی چوواندووه، له ڕۆمانه‌كه‌دا تۆلستۆی باس له‌وه ده‌كات كه ماڵباته به‌خته‌وه‌ره‌كان هاوشێوه‌ی یه‌كترن و هه‌ر یه‌ك له ماڵباته به‌خته‌وه‌ره‌كان به شێوازی جیا جیا به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش ده‌بن. ماوه‌یه‌كیشه هاوپه‌یمانی ناتۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕۆڵی توركیا ڕازی نییه، به‌ڵام هه‌مووان وا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه دۆخی نێو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ بێ كێشه‌یه و وه‌كو خۆی ده‌ڕوات، به‌ڵام ئێسته له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو وڵاتانی ناتۆیه كه سوید و فینلاند بێنه ڕیزی هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه، كه‌چی ئه‌ردۆغان دژی ئه‌مه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا بڕیاریان داوه ده‌سبه‌رداری سیاسه‌تی كلاسیكی خۆیان ببن، كه بریتییه له خۆدوورگرتن و بێلایه‌نی له كێشه‌كان، بۆیه ده‌یانه‌وێ بێنه ڕیزی ناتۆوه تا له‌لایه‌ن ناتۆ پارێزگاریان لێ بكرێت، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ناوچه جیا جیاكانی ئۆكراینا و په‌ره‌سه‌ندنی گرژی له نێو وڵاتانی جیهان.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه ڕۆژنامه‌ی واشنتن نووسیویه‌تی، زۆر گرنگه ههنگاوهكانزۆر خێرا بنرێن و به په‌له مامه‌ڵه و بڕیار ده‌ربكرێت، بۆ هاتنی فینلاند و سوید بۆ ڕیزه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، هاوكات ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه به گشتی ڕوو ده‌ده‌ن، به ته‌واوی به‌و ڕووداوانه ده‌چوێنێت كه له ڕۆمانه‌كه‌ی لیۆ تۆلستۆی باسیان لێ كراوه.
به تایبه‌تیش مامه‌ڵه‌كانی ئه‌ردۆغان له چیرۆكه‌كانی ناو ڕۆمانی ئانا كارنینا ده‌چێت، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له یۆنان ده‌گرت، كه ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆیه و چه‌ند جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌كانی دووپات كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ناتۆ ڕه‌خنه‌ی زۆر له توركیا گیرا، به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی ڕووسی، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به گوێی وڵاتانی ناتۆی نه‌كرد و سیسته‌مه دژه مووشه‌كییه‌كه‌ی كڕی و به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه له یۆنان و قوبڕس ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، كه سه‌رجه‌می وڵاتانی تری ناتۆ پێشوازییه‌كی گه‌رم و خواستی گه‌وره‌یان هه‌یه، تا فینلاند و سوید بێنه ڕیزی ناتۆوه، بۆیه ده‌یه‌وێ ئه‌م بقۆزێته‌وه و بیبه‌ستێته‌وه به دۆزی كورد. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا هه‌فته‌ی ڕابردوو له لێدوانێكدا گوتی، وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی وه‌ك خانووی میوانداری ڕێكخراوه "تیرۆریستییه‌كانن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه توركیا ڕێگری له بوونه ئه‌ندامی فینلاند و سوید له ناتۆ ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌وڵی تێكدانی كۆده‌نگی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر پرس و بابه‌تێك ده‌دات، پێشتریش چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه، كاتێك بڕیارێكی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست بووبێت، ئه‌وا توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، كه سنووره‌كان به ڕووی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كاته‌وه، تا خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵوێسته‌كانی زۆربه‌ی كات ئاراسته‌ی پشتیوانه‌كانی و هاندهرانییهتی، چونكه ئه‌وان گه‌وره‌ترین سوود له تێكدانی كۆده‌نگی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ده‌بینن، "مه‌به‌ست له پشتیوان و هانده‌رانی ئه‌ردۆغان بریتییه له ڕووسیا و چین". وهستانهوهیشی به ڕووی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا كورتبینینی ئه‌ردۆغانه به‌شێویه‌ه‌كی تایبه‌تی، چونكه بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ و ئاشتی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"وه.
هاوپه‌یمانی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌و ماڵبات و خێزانانه ده‌چێت، كه تۆلستۆی له ڕۆمانه‌كه‌ی باسی لێوه كردوون، كاتێك زۆرینه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان نه‌خوازراون، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌یه كه هه‌ست به ناحه‌زی خۆی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نزیكه‌كان كه به‌رده‌وام ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، دواجاریش سازش بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن، تا بژاره‌ی هاوپهیمانیهتییكردنی یه‌كتر هه‌ڵبژێرن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سازشكردن بوونی هه‌یه و پرۆسه‌ی هاتنی فینلاند و سوید بۆ ڕیزی ناتۆ خێراتر بكرێت.
له كۆتایی بابه‌ته‌كه هاتووه، كاتێك یه‌كێك له‌و ماڵباتانه ده‌بێته شوێنكه‌وته‌ی ماڵباتێكی بیانی و چیتر ده‌ست به ماڵباته‌كه‌ی ناگرێ و بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی خێزانه‌كه تێكده‌شكێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ماڵباتی كارنینا له ڕۆمانه‌كه ده‌یكه‌ن، ئه‌وا دواجار خێزانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئێسته‌یش ئه‌ردۆغان وه‌ك كه‌سایه‌تی ئانا كارنینا مامه‌ڵه ده‌كات و بێ ئاگایه و ناتوانێ وێنه گه‌وره‌كه ببینێت، بۆیه گرنگه سه‌ركرده‌كانی ناتۆ بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی یه‌ك خێزانی و به‌یه‌كه‌وه‌یی و هاوپهیمانیبوون بیری ئه‌ردۆغان بهێننه‌وه، تا ده‌ست به پێوه‌ر و پره‌نسیپه‌كان بگرێت، به پێچه‌وانه‌وه كۆتایی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی ئانا كارنینا ژێر تایه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ده‌بێت