ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی بواری ته‌له‌فزیۆنی كیم كارداشیان ده‌یه‌وێت دووگیان بێت به سێیه‌م منداڵی، به‌ڵام روونیكرده‌وه ئه‌مه ریسكی مردنی تێدایه.
دایكی كیم كارداشیان بڵاوی كرده‌وه كه كیم ده‌یانه‌وێت منداڵێكی دیكه‌ی ببێت، به‌ڵام دكتۆره‌كان ده‌ڵێن، باش نییه بۆ ته‌ندروستی كارداشیان منداڵێكی دیكه‌ی ببێت، چونكه ئه‌مه ریسكی مردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه كیم كارداشیان بڕیاری داوه ببێته خاوه‌ن منداڵێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی كه‌سێكی دیكه‌ش له نێو ژیانیان هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده دایكیشی زۆری پێناخۆشه كارداشیان منداڵێكی دیكه‌ی ببێت، چونكه نایه‌وێ ژیانی كچه‌كه‌ی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
سه‌رچاوه:
sabah