گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جیهانی بیۆنسه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردۆته‌وه كه نیشان ده‌دات دووگیانه و سگی زۆر گه‌وره بووه.
بیۆنسه مانگی پێشووی رای گه‌یاند، به دووانه‌یه‌ك دووگیانه، هێشتان ره‌گه‌زی منداڵه‌كانی و ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌ی روون نه‌كردۆته‌وه.
ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ی پۆپ و میوزیكی جیهانی به‌و وێنه‌یه‌ی له ئیستاگرام بڵاوی كردۆته‌وه دوو ملیۆن و نیو لایكی بۆ هاتووه و زۆرێكیش له هه‌وادارانیشی بۆیان نووسیوه، سگت زۆر گه‌وره بووه و ماوه‌یه‌كی دیكه ده‌درێته به شاپی منداڵه‌كانت.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی بیۆنسه هه‌فته‌ی پێشوو له دوای كۆنسێرتی لۆس ئه‌نجلس گیرابوو.
سه‌رچاوه:
gazetevatan