پۆل رایان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به توندی ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران گرت و گوتی، دواجار ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران بتوانێت چه‌كی ناوكی به‌رهه‌م بهێنێت.
رایان كه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمێته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل قسه‌ی ده‌كرد، پێداگری له‌وه كرد سوپای پاسدارانی ئێران بخرێته نێو لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ناوكی ده‌ڵێت، به هێچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و هه‌ڵانه دووباره بكرێنه‌وه كه له رابردوودا كراون و یه‌كێكیش له‌وانه رێككه‌وتنی ناوكی بووه.
ساڵ و نیوێكه به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ناوكی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كدا تێده‌په‌رێت. پۆل رایان ده‌ڵێت سه‌رووی ملیارێك دۆلاریان داوه‌ته ئێران و ده‌روازه بازرگانییه‌كانی دنیایشیان به‌ڕووی ئێران‌دا كردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئێران زیاتر له جاران پشتیوانی له تیرۆر كردووه و زۆر زیاتر له جاران مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات و په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك ده‌دات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه زۆر به وردی چاودێری رێككه‌وتنی ناوكی له گه‌ڵ ئێران‌دا بكرێت، یه‌كێك له خراپترین كێشه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران به ته‌واوی هاوكاری بكات، ئه‌وا زۆر به هێمنی ده‌توانێت ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگات.
جێگه‌ی باسه جگه له پۆل رایان، نیكی هێل نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش قسه‌ی كرد و گوتی، به وردی ئێران ده‌خه‌نه ژێر چاودێری خۆیانه‌وه.
پۆل رایان ده‌ڵێت ئێران به‌رگری له رژێمێكی دیكتاتۆر ده‌كات له سووریا كه ده‌ستی به خوێنی گه‌له‌كه‌ی سووره، له به‌غداوه تا به‌یرووت هه‌ژموونی خۆی زاڵ كردووه، بۆیه ده‌بوو دژی ئێران هاوكاری زیاتری ئیسرائیل بكه‌ن. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌بوو سوپای پاسداران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆره‌وه.
جێگه‌ی باسه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یان له‌باره‌ی خستنی سوپای پاسداران بۆ نێو لیستی تیرۆر، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پیران و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كرد. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش سوپای پاسدارانی به پشتیوانی سه‌ره‌كیی تیرۆر هه‌ژمار كرد.