ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی میلان ئاشكرای كرد، لە رێوڕه‌سمی به‌پاڵه‌وانبوونی یانه‌كه‌یدا مه‌دالیاكه‌ی دزراوه.
یانه‌ی میلان ئه‌م وه‌رزه بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتالیا و ئێواره‌ی یه‌كشه‌می رابردوو ئاهه‌نگی گێڕا.
ستیڤانۆ پیۆلیی تەمەن 56 ساڵان و راهێنه‌ری میلان، لەم وەرزەدا رۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبوو لە پێشەنگبوونی یانەی میلان و بردنەوەی نازناوه‌كه، به‌ڵام ئه‌و له رۆژی ئاهه‌نگگێڕاندا دڵته‌نگ بوو.
پیۆلی له بەیاننامەیەكدا كە رۆژنامەی "لا ریپبلێكا"ی ئیتالی بڵاوی كردووه‌تەوە، رایگەیاندووە: لە ئاهەنگەكاندا مەدالیای منیان بردووە، داوای هاوكاری دەكەم بۆ وەرگرتنەوەی مەدالیاكە، ئەوە تاكە مەدالیای منه به‌ده‌ستم هێناوه".
میلان بۆ یەکەمجار لە ماوەی 11 ساڵدا نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی له دواگه‌ڕی خوله‌كه‌دا بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لە یانه‌ی ساسۆلۆی بردەوە و به 86 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و به دوو خاڵ له پێش ئینته‌رمیلانه‌وه بوو.