نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ری ده‌خات، رێژه‌ی %65ی هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، بۆ گۆڕانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی جینه بۆماوه‌یییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو، كه هۆكاری سه‌ره‌كییان بۆ دۆخی ژینگه و شێوازی ناته‌ندروستی ژیان ده‌گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری "جۆنز هۆبكنز"ی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به توێژینه‌وه له شێرپه‌نجه ئه‌نجام دراوه و له گۆڤاری وه‌رزیی "ساینس" بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه زیاتر له سێیه‌كی هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه بریتییه كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی كۆپی بوونی ترشه ناوكییه‌كان، هاوكات هه‌ر كێشه‌یه‌ك له جینهكاندا ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی خانه‌كان و ئه‌وه‌ش به سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می شێرپه‌نجه هه‌ژمار ده‌كرێت.
كریستیان تۆماسیتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، خۆدوورگرتن له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ژینگه و شێوازی ناته‌ندروستی ژیان، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه، به‌ڵام نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا كه‌سه‌كه دڵنیا بێت له‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی شێرپه‌نجه نابێت، چونكه ئه‌وانه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه نین.
هاوكات بێرت ڤوجیڵستاین، یه‌كێك له به‌رپرسانی سه‌نته‌ری جۆنز هۆبكنز و به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه، روونی ده‌كاته‌وه، پێویسته خه‌ڵك له ژینگه‌ی پیس و ره‌فتاره ناته‌ندروسته‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌وانه ده‌بنه هۆی زیادكردنی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌و بابه‌ته تاكه هۆكار نییه و هۆكاری سه‌ره‌كیی جینه بۆماوهیییهكانه و له توێژینهكهشدا ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا %18ی هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه، بۆ جگه‌ره‌كێشان ده‌گه‌ڕێته‌وه.