عەرەب و تورکمان بایکۆتی کۆبوونەوە گرینگەکەی کەرکووکیان کرد

:: AM:10:54:28/03/2017 ‌

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر ئاڵا دەستی پێ کردووە و هەر یەک لە نوێنەرانی تورکمان و عەرەبیش کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کرد و تەنیا یەک نوێنەری عەرەب بە ناوی هالە نورەدین لە لیستی عەرەبی بەشداری کردووە.

پێشتر عەرەب و تورکمانەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو ئەگەر تەوەری قسەکردن لەسەر ئاڵای کوردستان لە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی پاریزگا نەهێندرێتە دەرەوە ئەوا بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.

ڕۆژی 21ی ئاداری 2017 و یەكەم ڕۆژی نەورۆز بۆ یەكەم جار لەشاری كەركووك و لەفێستیڤاڵی كردنەوەی ئاگری نەورۆز، ئاڵای كوردستان لەپاڵ ئاڵای عێراق هەڵكرا.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک لەسەر سێ تەوەر کۆ دەبێتەوە کە یەکەم تەوەری بریتییە لە دەنگدان لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەفەرمی لەسەر دام و دەزگاکانی کەرکووک لە پاڵ ئاڵای عێراق.

دووەم تەوەری کۆبوونەوەکە بریتییە لە سیستەمی پێشکەشکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی باجی یەکەی کەرکووک، سێیەم تەوەر لەسەر بەکارخستنی لیژنەی یاسایی و تەوەری کۆتاییش سەبارەت بە دووبارەکردنەەی لیژنەی هەماهەنگی دەبێت.

ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ٤١ کورسین کە ٢٦ کورسییان لیستی برایەتییە، نۆ کورسی هیی تورکمانەکان و شەش کورسی تریش هیی عەرەبەکانە.

کەرکووک/ئارام شێرکۆ






وشە - سلێمان تاشان