ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئایار، له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا یاریی کۆتایی خولی کۆنفرانسی ئەوروپا به‌ڕێوه ده‌چێت، هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ش به‌شه‌ڕهاتن.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:00 لە نێوان رۆمای ئیتالی و فاینۆردی هۆڵەندی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام شه‌وی رابردوو هانده‌رانی هه‌ردوو یانه به‌گژیه‌كداچوون و بوو به شه‌ڕیان، پۆلیسی ئه‌لبانیاش كه‌وته نێوانیان.
پۆلیسی ئەلبانیا رایگەیاندووە، 9 پۆلیس و 4 ئیتالی و 1 هۆڵەندی برینداربوون، هەروەها 60 کەس (48 ئیتالی و 12 هۆڵەندی) بە تۆمەتی "تێوەگلانی لە توندوتیژی" گیراون.