کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک سەبارەت بە دەنگدان لەسەر هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە دام و دەزگاکانی کەرکووک لە پاڵ ئاڵای عێراق دەستی پێ کرد و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر دام و دەزگاکانی پاریزگای کەرکووک بە فەرمی پەسند کرا.
ئێستە ئاڵای کوردستان لە لایەن پێشمەرگەیەکەوە بردرایە نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بڕیارە لەسەر بارەگای ئەنجوومەنەکە بە فەرمی هەڵبدرێت.
زۆرینەی بەرچاوی نوێنەرانی عەرەب و تورکمان لە کۆبوونەوەکە بەشدارییان نەکرد.
كهركووك/ ئارام شێركۆ