به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له باكوری چیای شنگال، دزه‌یان كرده ناو كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ئه‌و شاره و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه به‌ته‌واوه‌تی تێك شكاوه و سه‌رجه‌م تیرۆریستان له‌ناو بران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئادار/مارس، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش دزه‌یان كرده ناو كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شنگال و له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌ڕووبوونه‌وه، عه‌مید سمێ بۆسه‌ڵی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال به "وشه"ی راگه‌یاند، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به ته‌واوه‌تی تێك شكا و سه‌رجه‌م تیرۆریستان له‌ناو بران.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، شه‌ش تیرۆریستی داعش دزه‌یان كرده ناو كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له باكوری چیای شنگال و دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌وڵه‌كه ئاگادار بوونه‌وه، به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دانه‌وه و سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كانیان كوشت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه‌كانمان هه‌موویان سه‌لامه‌تن و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیانن، خۆشبه‌ختانه له‌و تیكهه‌ڵچوونه‌دا هیچ شه‌هید و بریندارێكمان نه‌بووه و به‌ته‌واوه‌تی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشمان تێك شكاندووه.