ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خولی نایابی ئینگلته‌را رای گه‌یاند، گۆڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له تۆڕی مانچێسته‌ر سیتی، به جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دیاریی كرا.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه له قۆناغی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگدا توانی گۆڵێك له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی تۆمار بكات، كه ئه‌نجامی یارییه‌كه 2-2 گۆڵ ته‌واو بوو.
گۆڵه‌كه له خوله‌كی 76 له رۆژی 3-10-2021 له یاریگه‌ی ئانفێڵد تۆمار كرا.
هاوكات سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سۆن هیۆنگ مینی یاریزانی تۆتێنهام به هاوبه‌شی و به هه‌ریه‌كه‌ی 23 گۆڵ بوونه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ.