دوای بڕیاره مێژوویییهكهی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌رجه‌م داموده‌زگه حكوومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه و ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌ن تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئادار/مارس، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاری دا، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوی داموده‌زگه‌كانی شاره‌كه له‌پاڵ ئاڵای عێراقه‌وه ھه‌ڵبكرێت و ئه‌م ڕۆژه‌شیان وه‌ك ڕۆژێكی نیشتمانی بۆ كه‌ركووك ناو برد.
ئه‌ڵماس فازڵ موكهڕهڕ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له لیستی برایه‌تی، له دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه به گریانه‌وه به "وشه"ی راگه‌یاند، من ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌م له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و گریانی خۆشی ده‌رده‌بڕم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێسته كورد له كه‌ركووك زۆر به كه‌می فرمێسكی شادی هه‌ڵڕشتووه، ئه‌مڕۆ به تێكڕای ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی بڕیارمان له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووكی كوردستان دا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌بۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژوویییه، بڕیارمان دا ئه‌مڕۆ بكرێت به رۆژێكی مێژوویی له كه‌ركووك و بۆ هه‌تاهه‌تایه بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاریكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پرسی ئاڵای كوردستان درا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، بڕیارێكی گرنگتر بخرێته ده‌نگدان، له ساڵی 2008 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به زۆرینه‌ی ده‌نگ داوایه‌كیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه حكوومه‌تی عێراقیش هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نجوومه‌نیان نه‌دایه‌وه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، بڕیاره یه‌ك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، پێوه‌ست ده‌بێت به‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و داوایه دووباره بكرێته‌وه و كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
دوای ده‌رچوونی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ده‌ست كرا به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و شاره و ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م جاره له مێژوودا ئاڵای كوردستان له‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵده‌كرێت.
كه‌ركووك/ ئارام شێركۆ