سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، به‌ڵام یاریزانانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له شاره‌كه‌یاندا ئاهه‌نگیان گێڕا.
یاریزانانی لیڤەرپوول و ستافی مه‌شقی تیپه‌كه، لە شەقامەکانی شاری لیڤەرپوولی بەریتانیادا به پاسێكی سەر کراوەدا گه‌ڕان و له‌گه‌ڵ هانده‌رانیان ئاهه‌نگیان گیِڕا.
هه‌زاران هانده‌ری یانه‌كه له پێشوازی تیپه‌كه‌یاندا بوون، كه هه‌ردوو جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان "جامی كاراباو"یان به‌رز كرده‌وه.
"سوورەکان" ئه‌م وه‌رزه نازناوی چامپیۆنزلیگیان لەدەست دا، كاتێك شه‌مووی رابردوو له یاریی كۆتایی به 0-1 گۆڵ به ریال مەدرید دۆڕان، هه‌روه‌ها تیپه‌كه له کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا له دوای مانچێسته‌ر سیتی.