دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د گۆرانییه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، گۆرانیبێژێكی تر به هه‌مان شێوه گۆرانی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گوت.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له سۆشیال میدیای خۆی بڵاوی كرده‌وه، گۆرانبێژێك به ناوی "دانی سویدی" گۆرانییه‌كی تایبه‌تی به یانه‌ی هه‌ولێر به‌رهه‌م هێناوه و گۆرانییه‌كه‌ش له په‌یجه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بڵاو كراوه‌ته‌وه.
گۆرانییه‌كه به ناوی "سڵاو له یانه‌ی هه‌ولێر"ـه و كلیپێكی ساده‌شی بۆ كراوه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هونه‌رمه‌ندی ناودار قادر ئه‌سعه‌د گۆرانییه‌كی پێشكه‌ش به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، كه هێشته به ته‌واوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاروایه كلیپێكیشی بۆ بكرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه له 1968 دامه‌زراوه، ناودارترین یانه‌ی وه‌رزشییه له كوردستان، هه‌روه‌ها له عێراقیش پێگه‌ی خۆی هه‌یه و له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاساییش ناسراوه و خاوه‌نی ده‌یان ده‌ستكه‌وت و نازناوه له یارییه جۆراوجۆره‌كاندا.