محه‌مه‌د عیزه‌دین وه‌رگێڕی كتێبه‌كه، بۆ"وشه" گوتی، كتێبه‌كه باس له ده‌ستپێكی ژیانی ئه‌كادیمی ئیسماعیل بێشكچی و نووسین و توێژینه‌وه‌كانی ده‌كات له‌سه‌ر گه‌لی كورد له باكووری كوردستان و توركیا، دواتر به‌هۆی نووسین و توێژینه‌وه‌كانی و به‌رگری له مافی گه‌لی كورد له توركیا، چۆن ده‌كه‌وێته گرتووخانه و به چ شێوازێك ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ، له زانكۆ چۆن ده‌رده‌كرێ و مافی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئه‌كادیمی لێ داگیر ده‌كه‌ن.
بێشكچی به ده‌ستوخه‌تی خۆی مافی وه‌رگێڕانی په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ زمانی كوردی شێوه‌زاری سۆرانی نووسیوه
ئه‌و وه‌رگێڕه روونیشی كرده‌وه كه له پاڵ ئه‌مانه‌دا، نووسه‌ر باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تیی دیاری باكووری كوردستان و توركیا، له‌وانه مووسا عه‌نته‌ر و یه‌شار كه‌مال و یه‌شار كایا و حوسێن مووسا ساغنچ و له‌یلا زانا و مه‌هدی زانا و ئه‌حمه‌د عارف و یڵماز گونایی و سه‌رهات بوجاك و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی تر.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، دوای چه‌ندان دیدار و دانیشتن له ئیستانبوڵ و هه‌ولێر، ئیسماعیل بێشكچی به ده‌ستوخه‌تی خۆی مافی وه‌رگێڕانی په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ زمانی كوردی شێوه‌زاری سۆرانی نووسیوه، كتێبه‌كه به ماوه‌ی حه‌وت مانگ كاری وه‌رگێڕانی ته‌واو بووه.
كورته‌یه‌ك له ژیانی بێشكچی:
ئیسماعیل بێشكچی له رۆژی حه‌وتی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1939 له ئیسكلیپی سه‌ربه شاری چۆڕومی توركیا له دایك بووه، منداڵی چواره‌م و بچووكی خێزانه‌كه‌ی بووه، باوكی مامۆستا بووه.
ئه‌و بیرمه‌نده 17 ساڵی ته‌مه‌نی له گرتووخانه جۆراوجۆره‌كانی توركیادا به‌سه‌ر برد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی حكوومه‌تی فاشیستی ئه‌وكاته‌ی توركیا وه‌ستا، هاواری هه‌بوونی میله‌تێكی به‌ناوی كورد ده‌كرد، حكوومه‌تی ئه‌وكاته‌ی توركیا درێغی له هه‌بوونی كورد ده‌كرد له توركیا و ناوچه‌كه، كه‌چی بێشكچی هاواری بوونی میله‌تێك به‌ناوی كورد و هه‌بوونی زوانێك به ناوی زوانی كوردی و ته‌نانه‌ت هه‌بوونی خاك و ده‌وڵه‌تێكی كوردستانیشی ده‌كرد، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه به زیندانیكردن سزا بدرێت و بچه‌وسێنرێته‌وه.
بێشكچی له گرتووخانه 34 كتێب و چه‌ندان وتاری به‌نرخی نووسیوه، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بیرمه‌ند و تێكۆشه‌رانی گه‌لی كورد داده‌نرێت له مێژوودا.
بێشكچی له نێوان ساڵانی 1961-1970 پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا درێغی له هه‌بوونی میله‌تێكی تری جگه له تورك له وڵاته‌كه‌یدا ده‌كرد، هه‌ستا به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له ژێر ناونیشانی (كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵو) كه تێیدا باسی بوونی میله‌تێكی نه‌ویستراوی كرد له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه، ئه‌ویش كورده، له درێژه‌ی ریسێرچهكهیدا باسی زمانی كوردی و جیۆگرافیای كوردستان و دابه‌شكردن و له‌ت له‌تكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورده‌كانی كرد.
بێشكچی یه‌كه‌م شادبوونی به میله‌تی كورد له ساڵی 1961 بوو، ئه‌وكاته‌ی قوتابیی زانكۆی ئه‌نكه‌ره به‌شی سیاسه‌ت، قۆناغی سێیه‌می ته‌واو كردبوو، له‌سه‌ر داوای خۆی به مه‌به‌ستی خولی هاوینه نێرابوو بۆ ئهلیگاز، له‌وێ له‌گه‌ڵ والی و قایمقامی ئهلیگاز كاری ده‌كرد، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌و گوند و شارۆكانهی سه‌ردانی كردن، كه‌سانێكی بینی به زمانێكی جیاواز له زمانی توركی ده‌دوان، پاش به‌دواداچوون زانی ئه‌مه زمانی كوردییه، ئه‌وكاته له قوتابخانه‌ی ناوچه كوردییه‌كان، قوتابییه‌كانیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه هه‌موویان توركن، كورد بوونی نییه و زمانی كوردی زمانێكی ته‌واو نییه و كه‌س لێی تێناگات.
له ساڵی 1962 كۆلێژ ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته سه‌رباز و بۆ سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌چێته ناوچه‌ی بیتلیس و شه‌مزینی، له‌وێ زیاتر ئاشنای كورده‌كان ده‌بێ به‌تایبه‌تی له سنووری نێوان كوردستانی باكور و رۆژئاوا، كاتێك پێشمه‌رگه‌كان ده‌بینێ به كوردی قسه له‌گه‌ڵ گوندنشینه‌كانی ئه‌و ناوچه سنوورییه ده‌كه‌ن و به‌باشی لێك تێده‌گه‌ن، بێشكچی ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه كاتێك توركه‌كان ده‌یانگوت (كورده‌كانی دوو گوندی جیاواز له زمانی یه‌كتر ناگه‌ن)، بۆی روون بووه‌وه ئه‌مه چه‌واشه‌كاریی تورك بوو دژی میله‌تی كورد.
له ساڵی 1965دا له زانكۆی ئه‌نكه‌ره بێشكچی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست دێنێ، پاشان له ساڵی 1967 ده‌ست ده‌كات به نووسینی كتێبێك له ژێر ناونیشانی (میله‌تانی رۆژهه‌ڵات).
بێشكچی له كتێبی (نامه‌یه‌ك بۆ یونسكۆ)دا، سه‌رزه‌نشتی رێخكراوهكه ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی له27ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1978، یادی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی مسته‌فا كه‌مال ده‌كاته‌وه.
بێشكچی ئێسته تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له دهۆك و هه‌ولێر سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی به ناوه‌وه كراوه.
له كتێبه به نرخه‌كانی بێشكچی:
•چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن، له‌م كتێبه‌دا باسی نه‌ته‌وه، ئاین، سیاسه‌ت ده‌كات.
•ناچاركردنی كورده‌كان
•مێژووی كۆنی توركیا
•تیۆری زمانی خۆر
•كێشه‌ی كورد
•بیردۆزه‌كانی هه‌بوونی كورد
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د