له پێنج چالاكیدا، هه‌زار و ٩٥٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له پارێزگاكانی كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه و شارۆكه‌ی شێخان و چه‌مچه‌ماڵ هاوكاری كران.
ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی خێزانه هه‌ژاره‌كانی سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هاوكارییه‌كانی به‌ڕێوه برد.
ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا پشتیوانی له كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاران ده‌كات به‌بێ جیاوازیی و هه‌وڵ ده‌دات له چالاكییه‌كانیدا زۆرترین كه‌س سوودمه‌ند ببن.
له ٢٧ی ئاداری ٢٠١٧، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هاوكارییه‌كانی به‌ڕێوه برد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هه‌زار و ٩٥٠ خێزانی كه‌مده‌رامت له پارێزگاكانی كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه و شێخان و چه‌مچه‌ماڵ سوودمه‌ند بوون.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی، خۆراكیان بۆ ٤٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی سنووری هه‌ردوو شاره‌دێی خورماڵ و سیروان دابین كرد، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی هاوكارییه‌كاندا له پارێزگای كه‌ركووك و شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵدا ١١٥٠ خێزان هاوكاری كران.
تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له شێخان خۆراكییان بۆ ٤٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی تر دابین كرد.
ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده، ڕۆشنبیری، خۆراك، په‌ناگه و پاككه‌ره‌وه و پڕۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، چه‌ندان بواری تر رۆژانه چالاكی به‌ڕێوه ده‌بات و له ساڵی رابردوودا له سێكته‌ری خۆراكدا ٩٨٨ چالاكی ئه‌نجام داوه و زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س له هاوكارییه‌كان سوودمه‌ند بوون.