مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه به‌زووترین كات، ده‌ست به رێكاره‌كانی ته‌واوكردنی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بكرێ كه بڕیاری لێ داوه بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشین دروست بكرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌دواداچوون و ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن و دروستكردنی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌ی كرد، كه بڕیاری داوه بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت دروست بكرێن.
گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوكردنی ئه‌و نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه كراوه
وه‌ك خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، "وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی بوون، لایه‌نه پێوهندیدارهكانمان ڕاسپارد له زووترین كاتدا، ده‌ست به ڕێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و یه‌كانه بكرێت كه به نرخێكی كه‌م و قیستی درێژخایه‌ن و به كوالیتییه‌كی باش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوكردنی ئه‌و نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه كراوه كه چه‌ند ساڵێكه ده‌ست به دروستكردنیان كراوه و تا ئێسته ته‌واو نه‌كراون.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، "لایه‌نه پێوهندیدارهكانمان ڕاسپارد له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ڕێكاره‌كانی ته‌واوكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ش تاوتوێ بكه‌ن".
مانگی رابردوو مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بڕیاری دا 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دروست بكرێن.