نرخی زێڕ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دنیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، زیاتر دابه‌زی. ئێسته نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ 11 دۆلار و هه‌شت سه‌نت دابه‌زیوه، واتا به هه‌زار و 831 دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
سه‌رباز باڵه‌كی خاوه‌نی زێڕنگری سه‌رباز، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له به‌یانییه‌وه چه‌ند جارێك نرخی زێڕ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، به جۆرێك ئێسته نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه، /مسقاڵێك زێڕی عه‌یار (24) به 442.000 دیناری عێراقی، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار (22) به 405.000 دیناره، مسقاڵێكی زێڕی عه‌یار (21) به 387.000 دینار و مسقاڵێك زێڕی عه‌یار (18) به 332.000 دیناری عێراقییه/".
ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به هه‌زار و 831 دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت
ڕوونی كرده‌وه، كڕینی زێڕ كه‌م بووه‌ته‌وه و زیاتر ئه‌و كڕینه‌ی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه، له‌باره‌ی جۆره‌كانی زێڕیشه‌وه، ته‌نیا هاووڵاتییان په‌نا بۆ كڕینی لیره ده‌به‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستحه‌قی نییه و پارێزراوترین جۆری زێڕه.
ئاشكرای كرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئه‌مڕۆیش، ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا نرخی زێڕ به ڕێژه‌ی 3.14٪ دابه‌زیوه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زیاتریش دابه‌زێت به جۆرێك به‌های دۆلار زیاتر به‌رز بێته‌وه."
نرخی زێڕ و نه‌وت و دراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، پشت به بۆرسه جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌غدا و ئه‌نكه‌ره ده‌به‌ستێت، هاوكات ڕۆژانه له ناوخۆیشدا به‌هۆی جووڵه سیاسی و بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه، گۆڕانكاری له نرخی دیناری عێراقیشدا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و زۆر به‌رده‌وام نابێت.