ئه‌مڕۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌پاڵ ئاڵای عێراق له‌سه‌ر كۆی داموده‌زگ حكوومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه په‌سند كرا و ئه‌نجوومه‌ن رۆژی 28ی مارسی 2017ی به رۆژێكی مێژوویی له‌و شاره راگه‌یاند.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك به بڕیارێك داوای له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كرد بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای عێراق بده‌ن له‌و شاره و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌و شاره‌ی لێ كه‌وته‌وه و داوای له هاووڵاتییانی توركمانی شاره‌كه كرد خۆپیشاندان دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارێزگار بكه‌ن، به‌ڵام هاووڵاتییانی توركمان نه‌هاتن به‌ده‌نگ ئه‌و بانگه‌وازه‌یان.
ئه‌مڕۆ به‌بێ ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی توركمان و نوێنه‌ری عه‌ره‌به‌كانی ناوشاری كه‌ركووك، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ده‌نگ لیستی برایه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر داموده‌زگه حكوومییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك په‌سند كرد و ئه‌وه‌یش بووه هۆی ده‌ربڕینی شادی و خۆشی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره.
دوابه‌دوای په‌سندكردنی بڕیاره مێژوویییه‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به تێكڕا له رێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئاماده بوون و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگا شه‌كایه‌وه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتوودا تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك ده‌كرێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
فۆتۆ/ ئارام شێركۆ