دوای یاریی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی نێوان ئۆكراینا و سكۆتله‌ندا، كه شه‌وی رابردوو كرا و تیپی ئۆكراینا به 3-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهانی پێلێ نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆكی رووسیا ناردووه و داوای راگرتنی جه‌نگه‌كه‌ی لێ ده‌كات.
"ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ـی میسرییه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی تۆپی نێوان ئۆكراینا و سكۆتله‌ندا، ئۆكراینا یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ پێلێ نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین ناردووه و تێیدا داوا ده‌كات، هه‌رچی پێت ده‌كرێ ئه‌و جه‌نگه رابگره كه ژماره‌یه‌كی زۆری بێ‌تاوان به‌هۆیه‌وه له‌ناو چوون.
پێلێ له نامه‌كه‌یدا بۆ پوتین له رێگه‌ی ئینستاگرامه‌وه نووسیویه‌تی، دوای ته‌واوبوونی یاریی نێوان ئۆكراینا و سكۆتله‌ندا به ده‌رفه‌تم زانی داوات لێ بكه‌م هه‌رچی پێت ده‌كرێ، به زووترین كات ئه‌و جه‌نگه رابگره كه له دژی ئۆكراینا ده‌ستت پێ كردووه، چونكه له ئه‌نجامدا ته‌نیا ترس و تۆقین دروست ده‌كات.
پێلێ ئه‌وه‌شی نووسیوه، جه‌نگه‌كان ته‌نیا وڵاته‌كان له یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه، هیچ ئایدۆلۆجیایه‌ك له دنیادا نییه كه به مووشه‌ك خه‌ونی منداڵه‌كان له گۆڕ بنێت، بۆیه جه‌نگه‌كه ته‌نیا ماڵوێرانیی كه‌سانی بێتاوانه، بۆیه داوات لێ ده‌كه‌ن رایبگره.
پێلێ به بیری پوتینی هێنایه‌وه كه له 2017دا سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی كردووه و ده‌ستی گوشیوه، بۆیه له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ده‌بێ رابردووت له بیر بێت، كه به بزه‌ی پێكه‌نین و ده‌ستگوشینی درێژه‌وه پێشوازیت لێ كردم، بۆیه داوا ده‌كه‌م راگرتنی جه‌نگه‌كه به ده‌ستی تۆ بێت، هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌ی له مۆسكۆ له 2017دا گوشیم.