ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه راوكردنی ماسی له سه‌رجه‌م رووبار و به‌نداوه‌كانی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه و پۆلیسی دارستانیش به‌هۆی سه‌رپێچیكردن، كۆمه‌ڵێك راوچی ده‌گرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تۆڕی ماسیگرتندا ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئادار/مارس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا گرتنی ژماره‌یه‌ك راوچی راگه‌یاند به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنوێنییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه، پۆلیسی دارستان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا له سنووری دارستان و ژینگه‌ی سه‌یدسادق، پێنج ڕاوچی له ده‌ریاچه‌كه‌دا گرت كه سه‌رقاڵی ڕاوكردن بوون و ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له هه‌شت كیلۆ ماسی و چوار تۆڕی ڕاوكردندا گرت.
به‌هۆی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی گه‌را دانان له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه راوكردنی ماسی له سه‌رجه‌م رووبار و ئاوبه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه.
پۆلیسی دارستان ئاماژه‌ی داوه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌شی سه‌یدسادق و شاره‌زوور له ده‌رچوونێكی مه‌یدانی له‌ناو ده‌ریاچه‌كه‌دا، توانییان زیاتر له 35 تۆڕی ماسیگرتن هه‌ڵبگرنه‌وه كه له‌لایه‌ن ڕاوچییه‌كانه‌وه دانرابوون و ده‌ست بگرن به‌سه‌ر زیاتر له 30 كیلۆ ماسیدا.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، له سنووری به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دووكان، 11 تۆڕی ماسیگرتن هه‌ڵگیرایه‌وه و دواتر سه‌رجه‌م گیراو و ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان ڕاده‌ستی یاسا كران بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.