له ڕووداوێكدا كه ده‌بوو به ئاسایی وه‌ربگیرێ، به‌ڵام ترسناك بوو، كاتێك پلیكانه‌یه‌كی كاره‌بایی ڕووی سووڕانهكهی ده‌گۆڕێ و به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڕوا، ده‌بێته هۆی ترسێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری بوون و هه‌ندێكیشی ته‌نانه‌ت ده‌كه‌ون.
ئه‌و ڕووداوه كه له سه‌نته‌رێكی بازرگانیی "هۆنگ كۆنگ" بووه، 17 كه‌س له‌سه‌ر پلیكانه‌كه بوو، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره، كاتێك سووڕانهكهی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، هاواریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی هیستیری ده‌تۆقن.
ڤیدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بووه‌ته‌وه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی و هه‌ندێكیش به شێوه‌یه‌كی قۆشمه و گاڵته‌كردنه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه.