ئه‌مڕۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌پاڵ ئاڵای عێراق له داموده‌زگه حكوومییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك په‌سند كرا و به‌ره‌ی توركمانی وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایان جێ هێشت.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئادار/مارس، حه‌سه‌ن تۆران ئه‌ندامی به‌ره‌ی توركمانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركمان و عه‌ره‌به‌كان بایكۆت دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نیان كرد، بڕیاره‌كه شه‌رعیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نابێت، سه‌رباری ئه‌مه‌یش ئێمه‌ی توركمان پێداگرین له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان پێكھاته‌كان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك درا، به‌لای ئێمه‌وه بڕیارێكی هه‌ڵه بوو، داوا له سه‌ركرده عێراقییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی ھه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ین حه‌كیمانه بڕیار بده‌ن و ھه‌ستی برایه‌تی زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی تردا.
له‌كاتێكدا به‌ره‌ی توركمانی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارێزگا، داوای له توركمانه‌كانی ئه‌و شاره كردبوو بێنه سه‌ر شه‌قام و هاووڵاتییان به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه نه‌چوون، جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه، ھه‌موو رێوشوێنێكی ئاشتییانه كه ده‌ستوور پێی به‌خشیوین ده‌یگرینه به‌ر، خۆپیشاندان و په‌نابردنیش بۆ دادگا یه‌كێك ده‌بێت له بژارده‌كانی به‌رده‌ممان و ھه‌نگاوی داھاتوومان.
"ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا مافی بڕیاری سیادیی نییه، چونكه له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و بڕیاره دژ به ده‌ستووری عێراقه، چونكه ماده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق ناسنامه‌ی كه‌ركووكی دیاری نه‌كردووه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 143ی ده‌ستوور سنووری ھه‌رێم دیاری كراوه، بۆیه دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت تا ئه‌وكاته‌ی ھه‌ڵبژاردن بكرێت كه له 2005وه ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌شێوه‌ی ئێسته بمێنێته‌وه". حه‌سه‌ن تۆران وای گوت.