له‌باره‌ی گۆڕینی قایمقامی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق لێدوانی جیاواز ده‌درێت، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، ده‌بێته قایمقامی سه‌یدسادق و قایمقامی ئێسته‌ش هه‌واڵه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، له‌كاتی ئاڵوگۆڕی پۆستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه له نێوان یه‌كێتی وگۆڕان كاندید بوو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام چه‌ند سه‌عاتێك پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌و پۆسته درایه كه‌سێكی تر و كاندیدێكی تر دیاری كرا، ئه‌كره‌م شه‌ریف دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف له لێدوانێكدا بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له ئێسته‌دا یه‌كێتیی نیشتمانی پێیان راگه‌یاندووم كه ده‌تكه‌ینه قایمقامی سه‌یدسادق و پێشنیاری وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یان پێ داوم، له‌ناو یه‌كێتیدا له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته رێك كه‌وتوون كه بدرێت به من، بۆیه نووسراو ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دوای ته‌واوبوونی رێوشوێنه یاسایی و كارگێڕییه‌كان، ده‌ستبه‌كار ده‌بم له‌و پۆسته‌دا و ده‌بمه قایمقامی سه‌یدسادق.
دیاری ره‌فیق، قایمقامی سه‌یدسادق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه كه من لا ببرێم له پۆسته‌كه‌م و تا ئێسته‌یش هیچ نووسراو و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كم له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونم له پۆسته‌كه‌م پێ نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێكی یاسایی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بدرێت، ئێمه ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین.
سه‌یدسادق له دووریی 70 كیلۆمه‌تر رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی هه‌ڵكه‌وتووه و له ساڵی 2007ه‌وه كراوه به شارۆكه و دانیشتوانی نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌سن.
سه‌یدسادق/ سه‌لام هانه‌دنی