ئافره‌تان بۆ ده‌ركه‌وتنی جوانیی زیاتریان، حه‌ز ده‌كه‌ن به‌رده‌وام كه‌مترین موویان پێوه بێت، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر لێزه‌ر و چه‌ندان جۆری كرێم و ڕێ و جۆری جیاواز بۆ لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووی له‌شیان. پزیشكان له‌و ناوه‌نده‌دا هۆشدارییه‌ك ده‌ده‌نه ئافره‌تان.
نابێت ئافره‌تان به ئاسانی فریو بخۆن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی حوزه‌یران، دكتۆر شنیا نو‌عمان پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڕاندی زۆر جیاواز ڕێكلام بۆ چه‌ندان جۆری كرێم ده‌كه‌ن، گوایه مووه‌كانی له‌شی ئافره‌تان به ته‌واوی لا ده‌به‌ن. ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و نابێت ئافره‌تان به ئاسانی فریو بخۆن و ببنه كاڵای ده‌ستی بازرگانان و كرێمیان پێ تاقی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و پزیشكه گوتی، "بۆ نموونه كرێمێك گوایه توركییه به‌ناوی (ICE THERAPY) بۆ لابردنی مووی له‌شی ئافره‌تان، به‌تایبه‌ت بۆ شوێنه هه‌ستیاره‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه زۆر ترسناكه و تووشی خورشت و حه‌ساسییه‌تیان ده‌كات".
ڕوونی كرده‌وه، "زۆربه‌ی ئه‌و كرێمانه‌ی دروست ده‌كرێن، ماده‌ی زیانبه‌خشیان به پێست تێدایه، پێست تووشی سووتانه‌وه ده‌كه‌ن، هاوكات مووه‌كان زیاتر ده‌بن له دوای ماوه‌یه‌ك و بگره تووشی شێواویش ده‌بن، ئافره‌تان ده‌بێت دڵنیابن جگه له له‌یزه‌ر له‌لای پزیشكی پسپۆڕ، هیچ شتێكی تر نییه مووه‌كان لاببات، به‌هه‌مانشێوه له‌یزه‌ر مووه‌كان لاواز ده‌كات نه‌ك به یه‌كجاری لای ببات".
ئافره‌تان له دێرزه‌مانه‌وه بۆ پێشاندانی جوانییه‌كانی خۆیان، به‌رده‌وام گرنگی به جوانكاری و خۆجوانتركردن ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هه‌لێك بۆ بازرگانان كه چه‌ندان كرێم و مكیاج بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست بكه‌ن، بۆیه چه‌ندان ده‌رمانی ساخته و كرێم و كه‌لوپه‌لی جوانكاری كوالێتی نزم، هاتوونه‌ته بازاڕه‌كان و ئافره‌تان تاقییان ده‌كه‌نه‌وه، دواتریش تووشی كێشه‌ی پێست و تێكچوونی ته‌ندروستییان ده‌كه‌ن.