عوسمان سێده‌ری په‌رله‌مانتاری كوردستان /یه‌كێتی/ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" له‌باره‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، باس له‌وه ده‌كات په‌كه‌كه ده‌بێت دۆخی هه‌رێم له به‌رچاو بگرێت، ملیۆنان شه‌هیدمان داوه تا قه‌واره‌ی كوردستان دروست بووه.
جارێكی تر په‌كه‌كه هێرشی كرده‌وه سه‌ر پێشمه‌رگه، په‌كه‌كه بۆ وا ده‌كات له ناو خاكی هه‌رێم؟
هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان نییه، هه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ك ئاكامێكی خراپی ده‌بێت، پێمان وایه هه‌موو خۆیان بپارێزن له شه‌ڕ و ماڵوێرانی، هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین دۆخه‌كه هێمن بكرێته‌وه و به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، شه‌ڕ و پێكدادان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، ئه‌زموونی رابردوو هه‌یه كه شه‌ڕ نه‌یتوانیوه هیچ چاره‌سه‌ر بكات، په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئه‌و پرسه به‌شێوه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌كه‌كه بۆ وا ده‌كات له ناو خاكی هه‌رێم، ئه‌و هێرش ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه كه پارێزه‌ری خاك و ئاڵا و نیشتمانه؟
ده‌بێت په‌كه‌كه په‌نا نه‌باته به‌ر شه‌ڕ و هێرشكردن، پێمان وایه ته‌نیا گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌رێمی كوردستان خۆی كێشه‌ی زۆره، ئه‌مانه‌یش بوونه‌ته بارگرانی له‌و ناوچانه، پێویسته هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ین كۆتایی به‌و كێشانه بهێنرێت.
په‌له‌ماردانی پێشمه‌رگه له‌ناو خاك و وڵاتی خۆی، تا چه‌ند بۆ شكاندنی ئیراده‌ی پێشمه‌رگه‌یه؟
له رابردوودا چه‌ندان جاری تر له ناو خاكی هه‌رێم په‌لاماری پێشمه‌رگه دراوه، گرووپه چه‌كداره‌كان و داعش‌یش، هه‌رێمی كوردستان گوشارێكی زۆری له‌سه‌ره، هێزی پێشمه‌رگه هێزێكه به‌رگری له خاك و هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت ئه‌وه بزانێ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رێمه نه‌مێنێت و تووشی هه‌ر كاره‌ساتێك بێت، ئه‌وانیش پێوه ده‌بن و به‌ده‌ر نابن له‌و كاره‌ساته، هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی تریش كه له‌ناو خاكی هه‌رێمن، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كه‌مان ژێرئاو بكه‌وێت، هه‌موومان ژێرئاو ده‌كه‌وین.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیی بكه‌وێته سه‌ر، په‌كه‌كه ده‌توانێ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته بمێنێته‌وه؟
ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانن پارێزگاری بكه‌ن له‌وه‌ی هه‌یه، ئێمه زیاتر له یه‌ك ملیۆن شه‌هیدمان داوه تا ئه‌و قه‌واره‌یه دروست بووه، ئه‌گه‌ر شتێك روو بدات، به یه‌ك ملیۆن شه‌هیدی تر ناگه‌ینه‌وه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێسته كه به ده‌ست هاتوون، ده‌بێت هه‌مووان وه‌ك بیلبیله‌ی چاو هه‌رێم بپارێزین و په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه بزانێت، ئه‌م هه‌رێمه ئه‌ركی قورسی له‌سه‌ر شانه، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ر كوردێك كێشه‌ی هه‌بێت و قاچاخ بێت، دێت له كوردستان داده‌نیشێت و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، وه‌ك ماڵی خۆی مامه‌ڵه ده‌كات و كار ده‌كات و ژیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌رێمه نه‌مێنێت، ئه‌وانیش نامێنن.
وه‌ك لیژنه‌ی پێشمه‌رگه هه‌وڵتان داوه قسه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه؟
وه‌ك قسه‌كردن نه‌مانتوانیوه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام چه‌ندان جار سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌مان كردووه، ماوه‌ی 30 ساڵه ئه‌و شه‌ڕانه به‌رده‌وامن، زیانی ئه‌و شه‌ڕانه به پاره ناخه‌مڵێنرێت، زیاتر له 400 گوند چۆڵ كراون و بوونه‌ته مه‌یدانی پێكدادان، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه ئاواره‌ی شارۆكه و شاره‌دێ و شار بوون، ماڵوحاڵ و ئاژه‌ڵ و باخ و ره‌زیان به‌جێهشتووه و له ناوچه‌ی تر ده‌ژین، ئه‌وانه بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر شانی حكوومه‌ته‌وه، هه‌ر لایه‌نێك پارێزگاری له هه‌رێم نه‌كات، ئه‌و كه‌سانه راستگۆ نین له‌گه‌ڵ خۆشیان.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی