له سەرەتای مانگی ئایار پێشانگەیەكی نێودەوڵەتی بۆ خاوەن كارانی دەست ڕەنگین لەشاری هەولێر دهكرێتهوه و دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستانیش داواكارە دهست رهنگینهكان بەشداری بكەن.
ئەمڕۆ سێشەم نادر ڕۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو پێشانگەیە لەلایەن كەرتی تایبەتیەوەیە بە پاڵپشتی دەستەی گەشت و گوزار دەبێت بۆ پاڵپشتی و رەخساندنی هەلی بەبازاڕكردنی كاری دەستی كاری هونەری بە دار و قوڕ و بەرد و كانزا و سیرامیك و چنین و رستن هەر بابەتێكی تر.
گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەوە دەرفەتێكی باشە بۆ هاووڵاتیان و خاوەن كارەكان گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەن بەیانیش كۆبوونەوەیەك بۆ خاوەن كارەكان ساز دەكرێ، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ بەشداری لە چەند چالاكیەك ، یەكێك لە چالاكیەكان بەشداری پێشانگەی نێودەولەتی گەشتیاری لە شاری هەولێر كە لە ٤-٥-٢٠١٧ بە بەشداری دەیان كۆمپانیای جیهانی دەكرێتەوە.
ڕۆستی گوتی، هەر خاوەن كۆمپانیایەك شوێن دەكڕێت لە پێشانگایەكە بۆ نمایش كردنی كەل و پەلەكانی هاووڵاتیانیش دەتوانن بیكڕن یان گرێبەست بكەن لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا بۆ درەوە.
ساڵانە شاری هەولێر چەندین پێشانگەی نێودەوڵەتی لێدەكرێتەوە پێشانگەی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی كەرتی گەشت و گوزاریش یەكێكە لەو پێشانگەیانە.