دەستەی گشتی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەشاری كەركووك ئاماژه بهوه دهكات، دەمێك بوو دەبووایە ئەو بڕیارە بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەم لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی گشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئێمە وەك دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەردەبڕین، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگە حكوومییەكانی شاری كەركووك.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای دەست خۆشی لە ئەندامی ئەنجوومەن دەڵێین دەمێك بوو دەبووایە ئەو بڕیارە بدرێت.
لەو مانگەدا پارێزگاری كەركووك پێشنیازی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لە سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكانی شارەكە كرد و لە كاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆزیشدا ئاڵایەكی گەورەی لە پاڵ ئاڵای عێراق لەسەر قەڵای كەركووك هەڵدا و ئەمڕۆش پێشنیازەكە بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگەی كەركووك پەسند كرا و بووە مایەی خۆشحاڵی زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكە.