دوای چه‌ند مانگێك له زانیاری و وێنه و ده‌نگۆ دزه‌پێكراوه‌كان له‌باره‌ی ڤێرژنی نوێی مۆبایلی گالاكسی، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29 ئادار/مارس، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور به فه‌رمی مۆبایلی گالاكسی8 بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
گالاكسی8 یه‌كه‌م مۆبایل و به‌رهه‌می سامسۆنگه له بواری مۆبایلی زیره‌ك، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی گالاكسی نۆت7 تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی بووه و سه‌رجه‌می ئه‌و مۆبایله‌ی له بازاڕه‌كان كێشایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی كێشه‌ی تێدا بوو و ده‌ته‌قییه‌وه.
بڕیاره سه‌عات 11:00 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مۆبایلی گالاكسی8 بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، هاوكات له له‌نده‌ی پایته‌ختی به‌ریتانیاش رێوڕه‌سم بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆبایله نوێیه ساز ده‌كرێ و كۆمپانیای سامسۆنگیش له په‌یج و ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ داده‌نێ و هه‌مووان ده‌توانن بینه‌ری ساتی خستنه‌ڕووی گالاكسی 8 ببن.
له ماوه‌ی ڕابردوو زۆر زانیاریی دزه‌پێكراو له‌باره‌ی گالاكسی8 بڵاو كرانه‌وه و هه‌ندێك باسیان له‌وه ده‌كرد كه سامسۆنگ دووگمه‌ی هۆمی نه‌هێشتووه و خستوویه‌تییه سه‌ر شاشه‌ی له‌مسی مۆبایله‌كه و هه‌ندێكیش باسیان له به‌كارهێنانی پرۆسیسه‌ری كوالكۆم سناپدراگۆن835 بۆ مۆبایله‌كه ده‌كرد. باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه گالاكسی8 سه‌كۆیه‌كی ده‌بێ كه ده‌توانرێ له‌ڕێی سه‌كۆكه‌وه مۆبایله‌كه وه‌ك كۆمپیوته‌ر كاری پێ بكرێ و بیگۆڕی بۆ كۆمپیوته‌ر.