لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی كۆنگرێس، ڕهشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد، کە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی بواری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و کردەوە ناسەقامگیرەکانی گرووپەكانی سەر بە ئێرانه لە ناوچەکەدا ئهمهیش لە بەرژەوەندی ههرێمى کوردستانه.
ئهمڕۆ ههینى 10ى حوزهیران، بۆب مێندێز سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا له ڕاگهیانراوێكدا ڕاى گهیاندووه، "لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی کۆنگرێس، پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد تێیدا هەموو چالاکییەکانی درۆنی ئێرانی لە ناوچەکە قەدەغە كرد، بڕیاریشە پڕۆژەیاساکە بخرێتە بەردەم جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا، دوای ئەوەی پەسەندی کرد دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
لە ڕاگەیانراوهكهى لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا هاتووه، "ئەمهریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆڕاگرتنی درۆنەکانی ئێران و بەرنامەی دروستکردنی درۆنی ئێرانی."
ئاشكرا كراوه، "ئیتر کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران قەدەغە دەکرێت و هەر لایەنێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە".
ئەوەیش هاتووە، "ئەمهریکا بەڵگەی پێویستی لەبەردەستە کە ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق".
پڕۆژەی یاسای ژمارە 6089، لە چوارچێوەی سیاسەت و یاسای گەمارۆكانی چەك لە دژی ئێرانە، دوای پەسەندكردنی لە لایەن ئەنجوومەنی سێنات، دواتر واژووكردنی ئەو یاسایە لەلایەن جۆ بایدنی سهرۆكی ئهمهریكاوه، بە كردەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
لەماوەی ڕابردوودا چەندان جار ئێران بەبیانووی بوونی بنكهى بارەگای ئیسرائیل لەڕێی درۆنەوە هێرشی کردەسەر هەرێمی کوردستان بهتایبهت ههولێر بههۆیهوه تهنیا هاووڵاتیى مهدهنى بوونهته قوربانى و ماڵ و شوێنى بازرگانى زیانیان بهركهوتووه دهركهوتووه بههیچ جۆرێك بارهگاى ئیسرائیلى لێ نییه.