له كۆنه‌وه گوتوویانه ساڵی خۆش هه‌ر له بههارهكهیهوه دیاره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دۆخی كه‌شوهه‌وای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ نه‌گونجاو بوو، ژماره‌ی گه‌شتیارانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ سه‌رووی نه‌ورۆزی ساڵی رابردووه و پێشبینییه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران له هه‌رێمی كوردستان دوو ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت و نزیك ده‌بێته‌وه له ئاستی 2012 كه به دووه‌م گرنگترین ساڵی گه‌شتیاری هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئه‌مساڵ هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌ست پێكردنی ته‌نگژه‌ی دارایی، چواره‌م نه‌ورۆزی به‌ڕێ كرد. له 2007ه‌وه تا ساڵی 2013 دۆخی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ساڵ به ساڵ له گه‌شه‌سه‌ندندا بووه و بۆنه به بۆنه و ساڵ به ساڵیش ژماره‌ی گه‌شتیاران زیادی كردووه. ژماره‌ی گه‌شتیاران به راده‌یه‌ك به‌رز ببووه‌وه كه هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد له یه‌ك بۆنه‌دا نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س و له ماوه‌ی ساڵێكدا نزیكه‌ی سێ ملیۆن گه‌شتیار روو له هه‌رێمی كوردستان بكات.
ساڵی 2013 باشترین ساڵی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان بوو و ته‌نیا له نه‌ورۆزه‌كه‌ی 400 هه‌زار گه‌شتیار هاتنه هه‌رێمی كوردستان. هیچ دووكان و هوتێل و چێشتخانه و تاكسییه‌ك له كوردستان نه‌بوو به‌هۆی گه‌شتیارانه‌وه سوودی پێ نه‌گه‌یشتبێت.
سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد كه تا راده‌یه‌ك كاریگه‌رییه‌كانی له نه‌ورۆز ده‌ركه‌وت و له مانگی حوزه‌یرانیش ده‌ركه‌وتنی داعش هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی شڵه‌ژاند.
ساڵی 2015 ژماره‌یه‌كی كه‌م له گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد. گه‌شتیارانی نه‌ورۆز ئه‌وه‌نده كه‌م بوون ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار رووی نه‌بوو ئاماژه‌شیان پێ بكات. نه‌ورۆزی ساڵی 2016 دۆخی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به بووژانه‌وه كرد و له نه‌ورۆزدا سه‌رووی 100 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كوردستان تێیدا بوو زۆر گرنگ بوو.
نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌راورد به نه‌ورۆزی ساڵی رابردوو زیادی كردووه و له‌و ساڵه‌دا 110 هه‌زار گه‌شتیار هاتنه كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌م ژماره‌یه سه‌رووی 110 هه‌زار گه‌شتیاره و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی داتای گشتین.
چارتی گه‌شتیاری له ساڵی 2007ه‌وه تا ساڵی 2013 رووی له هه‌ڵكشان كرد، به‌ڵام له كۆتای 2013 رووی له داكشان كرد و ئه‌و داكشانه تا سه‌ره‌تای ساڵی 2016 به‌رده‌وام بوو و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه چارتهكه دیسان رووی له هه‌ڵكشان كردووه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له ساڵی 2018 ده‌گاته لووتكه، به‌مه‌رجێك هیچ له‌مپه‌رێك نه‌یه‌ته به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌كه.
له ساڵی 2007 كۆی گشتی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، سه‌رووی 377 هه‌زار كه‌س بوون، ساڵی 2008 ژماره‌كه گه‌یشته سه‌رووی 558 هه‌زار گه‌شتیار، له ساڵی 2009 به‌ره‌و 791هه‌زار گه‌شتیار هه‌ڵكشا و له ساڵی 2010 گه‌یشته ملیۆنێك و 313 هه‌زار گه‌شتیار. ساڵێك دواتر گه‌یشته ملیۆنێك و 702 هه‌زار گه‌شتیار. ساڵی 2012 ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتر رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و گه‌یشته دوو ملیۆن و 216 هه‌زار گه‌شتیار و له ساڵی 2013دا گه‌یشته لووتكه و كۆی گشتی گه‌شتیارانی ساڵه‌كه به دوو ملیۆن و 952 هه‌زار گه‌شتیار راگه‌یه‌نرا.
له ساڵی 2014 ئاراسته‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه و بۆ نیوه دابه‌زی و گه‌یشته ملیۆنێك و 529 هه‌زار گه‌شتیار و له ساڵی 2015 دیسان ژماره‌كه نیوه بووه‌وه و گه‌یشته 782 هه‌زار گه‌شتیار كه هاوتایه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی گه‌شتیارانی كوردستان له ساڵی 2009دا.
ساڵی رابردوو دیسان ئاراسته‌كه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌رووی دوو هێنده له ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 603 هه‌زار گه‌شتیار كه نزیكه له ژماره‌ی گه‌شتیارانی ساڵی 2011.
ئاماره‌كان و پێشبینی رووداوه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له ساڵی 2017دا ژماره‌ی گه‌شتیاران له هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌یه دوو ملیۆن تێپه‌ڕێنێت و بگاته ئاستی ژماره‌ی گه‌شتیاران له ساڵی 2012 .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه له ساڵی رابردوودا به‌راورد به ساڵێك پێشتر، ژماره‌ی هوتێله‌كانی كوردستان 2% زیادی كرد و گه‌یشته 620 هوتێل، هاوكات ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه‌كان 9% زیادی كرد و گه‌یشته 71 هه‌زار و شه‌ش قه‌ره‌وێڵه و ژماره‌ی ژووره‌كانیش 11% زیادی كرد و گه‌یشته 27 هه‌زار و 690 ژوور. جگه‌له‌مه له كۆتای ساڵی 2016دا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 355 موتێل، هه‌زار و 187 ریستۆرانت و 91 گوندی گه‌شتیاری بووه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ گه‌شه‌ی زیاتر بستێنێت. به‌راورد به ساڵێك پێشتر، ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی 349% زیادی كرد و له 83 هه‌زاره‌وه گه‌یشته سه‌رووی 376 هه‌زار كه‌س، ئه‌و جۆره گه‌شتیاره‌ی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه ده‌هێنێته كوردستان.
پێویسته بگوترێت ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك چالاكی و فێستیڤاڵ به‌ڕێوه ده‌چن كه كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر باشتركردنی دۆخه‌كه ده‌بێت. جگه‌له‌مه ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی عێراق، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌شتیارێكی زیاتر له پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه روو له كوردستان بكه‌ن.
نادر رۆستی ئاشكرای كرد له مانگی ئایاردا پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری به‌ڕێوه ده‌به‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین وڵات و كۆمپانیا به‌شداریی تێدا بكه‌ن. ئه‌و پلانی گه‌شتوگوزار له ساڵی 2016 به پلانێكی سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كات كه 45 گرووپی گه‌شتیاری هاتنه كوردستان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌و 20%ی رسووماتیش كه بۆ ده‌سته‌كه ته‌رخان كراوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه گه‌شتیارییه‌كان زیاتر ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
چالاكییه‌كی تر كه له 31ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت، بریتییه له فێستیڤاڵی خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر كه جیاوازتر و به‌رفراوانتر له‌وه‌ی پیشوو به‌ڕێوه ده‌چێت و جگه له پێشبڕكێی خلیسكانه، 10 گرووپی پێشبڕكێی سه‌ركێشی ئۆتۆمبێل به‌شدار ده‌بن.
*
ئه‌گه‌ر چارتی گه‌شتیاریی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ساڵی 2018 ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شكێنێت.
*
ساڵی 2013 باشترین ساڵی گه‌شتیاریی كوردستان بوو.
*
له مانگی ئایاردا پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه ده‌چێت.