دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و كێشه‌كانی پێوه‌ندیدار به پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی عێراق. ئه‌و پێی وایه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌در، هۆكاری ئه‌و دۆخه‌ن و عێراق له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ری شه‌ڕی چه‌كداری ده‌بێت. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ر چۆنێك بێت سه‌در متمانه‌ی پێ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه و كوردیش به‌شێكه له‌و دۆخه‌ی كه به‌سه‌ر عێراقدا زاڵه.
چیرۆكه‌كانی عێراق زۆر دووباره و بێ چاره‌سه‌رن، وا پێده‌چێ كه‌سیش ددان به كه‌س نانێ، كۆتایی ئه‌م حیكایه‌ته بۆ كوێ ده‌چێ؟
ئه‌وانه‌ی كه جڵه‌وی عێراقییان به‌ده‌سته پیاوی ده‌وڵه‌ت نین و ئیداره‌ی وڵاتیان پێ ناكرێت، چه‌ندان ساڵه سواری كۆڵی ئه‌و وڵاته بوون و پێشیان ناكرێ، تایفین و حزبین و خه‌ریكی دزین و هه‌موویان فاشیلن، ئیشه‌كه‌ش به ده‌ست ئه‌وانه، هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه و هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی كه خۆی مه‌به‌ستیه‌تی جێبه‌جێی بكات، ته‌نازول بۆ یه‌كتر ناكه‌ن و نه‌رم نین، ده‌ستوور لایان گرنگ نییه، ئه‌و وڵاته‌یان كردووه به گاڵته‌جاڕی، هه‌ر كامێك ده‌یه‌وێت خۆی ده‌وری هه‌بێت و كاریگه‌ری كه‌م نه‌بێته‌وه، ده‌نگی هێنابێت یان نا، بڕوایان به‌هه‌ڵبژاردن نییه، دۆخێكی زۆر خراپ دروست بووه به‌تایبه‌ت شیعه‌كان، سه‌در هه‌ڵوێستی هه‌یه و واز ناهێنێت، ئه‌وانی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ن و ئێرانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردایه، دۆخه‌كه تێكچووه، كوردیش هه‌ندێكی له‌مه‌به‌ر و هه‌ندێكی له‌وبه‌ره، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه تێكه‌ڵ بووه و ئاڵۆز بووه، له‌وه‌ناچێ رێ هه‌بێت بۆ ده‌رچوون.
ناتوانن كۆ ببنه‌وه، رێكناكه‌ون، ناتوانن سه‌رۆك وه‌زیران دابنێن
عێراق وڵاتێكی فره‌مه‌زه‌وه، شیعه باڵا ده‌سته تێیدا، ئایا رۆڵی شیعه لاواز بووه له‌وه‌ی نه‌توانرێ حكوومه‌ت پێكبهینرێ یان لایه‌نه‌كانی تر به‌هێز بوون؟
لایه‌نه‌كانی تر هیچ كێشه‌یان نییه، كێشه‌كه له نێوان شیعه‌كاندایه، ناتوانن كۆ ببنه‌وه، رێكناكه‌ون، ناتوانن سه‌رۆك وه‌زیران دابنێن چونكه سه‌ر به‌وانه، كوردیش كێشه‌ی هه‌یه و سوننه‌ش كێشه‌ی هه‌یه، ده‌كرێت كێشه‌ی ئه‌و دووانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌كه شیعه‌كانه و دوژمنی یه‌كن، ئیتار و ته‌یار هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یان وه‌ستاندووه.
سه‌در كه‌سایه‌تییه‌كه به‌وه ناسراوه ناتوانێ له‌سه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێستێك بوه‌ستێت و زووزوو رای خۆی ده‌گۆڕێت، ئه‌مه هۆكاری تێكچوونی دۆخه سیاسییه‌كه و پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت نییه؟
به‌رای من راسته سه‌در زووزوو هه‌ڵوێستی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌وانی تر راستره، سه‌در ده‌یه‌وێت حكوومه‌تی زۆرینه هه‌بێت و بواری بده‌ن دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر ترسیان هه‌یه، یه‌كێكیان مالیكییه كه رۆحی چووه له‌وه‌ی سه‌در به‌هێز بێت، چونكه گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ترسی هه‌یه سه‌در فایله كۆنه‌كانی بۆ هه‌ڵبداته‌وه، ئه‌وانی تریش ده‌یانه‌وێت هه‌موو شت سه‌ربه خۆیان بێت، له كاتێكدا ده‌نگیان نه‌هێناوه، سه‌در باشتره له‌وانی تر، ئه‌وه ماوه‌ته‌وه به‌و جۆره، ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تره و دادگای فیدراڵیش به‌هه‌مانشێوه، ته‌نازول ناكه‌ن و پێشیان دروست نابێت، مالیكی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی تر ناتوانن حكوومه‌ت دروست بكه‌ن و رێ ناده‌ن سه‌دریش دروستی بكات، سوننه و كوردیش تووشبوون له نێوان ئه‌و كێشانه، مه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی تر بكرێت.
سه‌در داوای كشانه‌وه‌ی كردووه، ئه‌مه ته‌نیا هه‌ڵوێست و فشاره؟ یان ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته و نه‌یگۆڕێت؟
ره‌نگه رای كۆتایی نه‌بێت، ئه‌مه وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشاره له‌سه‌ر ئه‌وانی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌نجام هه‌ر به‌و جۆره بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌در ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، په‌رله‌مانتاره‌كانی كه 73 كورسین، ئه‌وكات په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه لایه‌نی تر هه‌یه پشتگیریی سه‌در ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌دا ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه.
پێشبینی ده‌كه‌ی ئه‌م بێباكییه‌ی سیاسییه‌كانی شیعه له بێخزمه‌تیی خه‌ڵك و به چه‌كداركردنی وڵات و نه‌بوونی كاره‌با له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا، راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌دوادا بێ؟
كۆن راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بوو، به‌ڵام نه‌یانهێشت ئه‌نجامی هه‌بێت، دوور نییه راپه‌ڕینی تری جه‌ماوه‌ری دروست بێته‌وه، ئێران له پشت كوتله‌كانی تره، هه‌موویان گه‌نده‌ڵن، كوردیش كێشه‌ی هه‌یه، سوننه‌ش به‌هه‌مانشێوه، هیچیان حیساب بۆ دۆخی میله‌ت ناكه‌ن، هه‌ریه‌كه و خه‌ریكی ئه‌وه‌یه چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌وێت و له پێگه‌ی خۆی بمێنێته‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی لێ نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته، مووسڵ یادی گرتنی هه‌بوو، ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه له مووسڵ هه‌بوو كێ به‌رپرس بوو، هه‌موویان راده‌ستی داعشیان كرد، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروست كرا، مالیكی ناوی هه‌بوو به‌ڵام كه‌س دادگایی نه‌كرا، دۆخێكی وا دروست بووه له عێراق یه‌ك كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی لێ ناكرێت، هه‌مووشیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه، میله‌تیش له زیانی گه‌وره‌دایه.
باشه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م وڵاته چییه، خۆ ئه‌و هاوكێشه‌ی هێزه تا ئاستێك هه‌روا ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنیش بكرێت ده‌یان جاری تر، به‌ڕای ئێوه مرۆڤ ده‌بێت بیر له چی بكاته‌وه له‌باره‌ی داهاتووی عێراق؟
هه‌ڵبژاردن بكرێت ده‌كه‌ونه ساخته‌كاری، چه‌كداریان هه‌یه، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه، كوتله‌كان چه‌كدارن، هه‌ڵبژاردنی تر بكرێته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پێش چه‌ك به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وكات شه‌ڕ دروست ده‌بێت و كاره‌سات روو ده‌دات، هیچیان هه‌ستیان به‌رانبه‌ر به میله‌ت نییه، خه‌ڵك كاره‌بای نییه و ئاوی نییه و خزمه‌تگوزاری نییه، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر قسه و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رده‌وامن.
لبنان ده‌بینین كه نموونه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی عێراقه، دوای ده‌یان ساڵ له سازانی ده‌ستووریش، كۆتاییه‌كه‌ی شكستێكی جه‌رگبڕه بۆ وڵاته‌كه، كورد و سوننه و شیعه به‌ته‌مای چین؟
به‌ته‌مای هیچ نین، ئه‌گه‌ر وا بڕوات رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، كوردستانیش بێ كێشه و گرفت نییه، ئه‌وه‌تا به‌نزین تا دێت گرانتر ده‌بێت، كه‌س ناڵێ خه‌تای كێ بێت، لای ئێمه‌ش كێشه زۆره.
ئێران خۆی ئه‌مه‌ی ده‌وێت كه عێراق به‌و شێوه‌یه بێت و نه‌توانرێ حكوومه‌ت پێكبهێنرێ، یان ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه وه‌ك رابردوو؟
ئێران ده‌یه‌وێت حكوومه‌ت دروست بێت و له خۆی بێت، نایه‌وێت سه‌در حكوومه‌ت دروست بكات، ئه‌مه‌ی ئێسته به دڵی ئێران نییه، ده‌یه‌وێت حكوومه‌تێك بێت له‌گه‌ڵ خۆی بێت و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی تر ده‌وریان هه‌بێت، به‌ڵام ناكرێت و ئاسان نییه، ناشتوانێ سه‌در بڕوای پێ بێنێ كه رای بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه ئێرانیش له‌و دۆخه رازی نییه و ده‌یه‌وێت دۆخێك دروست بێت وه‌ك چۆن كۆن له‌گه‌ڵی بووه، ئێسته‌یش به دڵی خۆی بێ، ئه‌وه‌ش ناكرێ چونكه لایه‌نی عێراقی بێزار بوون له ئێران، ئێرانیش به‌شی خۆی زیانی كردووه له‌و دۆخه.
خراپترین ره‌گه‌ز له عێراق ئه‌مه‌ریكایه، هیچی باشیان بۆ عێراق نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ریكا چی؟ چاوه‌ڕێی ئێران ده‌كات یان ده‌سه‌ڵاتی نییه؟
ئه‌مه‌ریكا هیچ ده‌سه‌ڵاتی نییه و هیچ نییه، خراپترین ره‌گه‌ز له عێراق ئه‌مه‌ریكایه، هیچی باشیان بۆ عێراق نه‌كردووه.
كرۆكی سه‌ره‌كیی ئه‌م كێشه‌یه سه‌رۆك كۆماره یان شیعه‌كانن؟
كرۆكی كێشه‌كه نێوانی شیعه‌كانه، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار كه بووه به كێشه له نێوان كورد، ئه‌ویش كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌ر دوو حزبه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك كه‌س رێكبكه‌ون له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و سه‌رۆك كۆمار دێته هه‌ڵبژاردن، ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیر داده‌نرێت، ئه‌وكات به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، له‌به‌رئه‌وه دۆخی كوردیش كاریگه‌ری هه‌یه.
سلێمانی\ هۆشیار عه‌لی