جۆرجینا بەمشێوەیە خۆشەویستییەكەی بۆ رۆناڵدۆ دەردەبڕێ

:: AM:10:54:29/03/2017 ‌

جۆرجینا رۆدریگیزی نمایشكاری ئیسپانی بەناردنی وێنەیەك خۆشەویستییە بێ پایانەكەی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیساپنی دەربڕی.

جۆرجینا وێنەیەكی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە وەك دەربڕینێك سەبارەت بە خۆشەویستییەكەی بۆ رۆناڵدۆ.

وێنەكە لە دڵێكی سوور پێكهاتووە كە لەناویدا دوو وێنەی كارتۆنی هەیە كە خۆی و رۆناڵدۆن و تاجی شاهانەیان لەسەرە و لە تەكیشیدا ناوی كریستیانۆی نووسیوە، پشتەوەی وێنەكەش برێتییە لە ئاهەنگێكی گۆرانیبێژی ناودار جیمیس بلانت كە رۆناڵدۆ زۆر حەز بە دەنگی دەكات.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م