هەولێر فڕۆكەیەكی ئەمریكا كەوتە خوارەوە

:: PM:06:07:22/10/2016 ‌

بەهۆی بوونی كێشەی تەكنیكی فڕۆكەیەكی ئەمریكا لە سنوری پارێزگای هەولێر دەكەوێتە خوار و هیچ زەرەرێكی گیانی نەبووە .

پێگەی (شەفەق نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندوە كە ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هێزەكانی ئەمریكا كەوتۆتە خوارەوە هیچ زیانێكیشی نەبووە .

ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە فڕۆكەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكی كەوتۆتە خوار و تیمێكی ئەمریكی و هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە .

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دراون بە "وشە" فڕۆكەكە لە سنوری شارەدێی دارەشەكران كەوتۆتە خوار و دەنگی تەقینەوە نەبیستراوە و دووكەڵی سوتانیشی نەبینراوە، هەروەها لەلایەن ڕێكخراوەكانی كەمپی دارەشەكران دڵنیایی درا كە دانیشتوانی كەمپەكە سەلامەتن .

سیبان سەلیم بارزانی بەرپرسی یەكێك لە ڕێكخراوەكانە كە كۆمەك و یارمەتی بۆ ئاوارەكانی كەمپی دارەشەكران دابین دەكات بە "وشە"ی ڕاگەیاند " سەرجەم ئاوارەكانی كەمپەكە سەلامەتن ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی زیان ئەكەن كە فڕۆكەكە لە كەمپەكە كەوتۆتە خوار دورن لە ڕاستی ئێمە ئاگادار نینە ".

كەمپی دارەشەكران لە ساڵی 2012 دروستكراوە 4 هەزار پەنابەری سوریای لێنیشتەجێبوە دەكەوێت باكوری شاری هەولێر لەلایە ڕێكخراوەكانی هاوكاری مرۆیی یارمەتی دەدرێن، پێشتریش فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لەسنوری پارێزگای هەولێر كەوتۆتە خوار.



وشە/ رامیار جەواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د