ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ساتی كه‌وتنی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم، حاكمی دوبه‌یه، له‌سه‌ر پلیكانه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن.
گرته ڤیدیۆكه، دوێنێ سێشه‌م رێكه‌وتی 28ی ئادار/ مارس تۆمار كراوه و به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌ردانه‌كه‌ی حاكمی دوبه‌ی بۆ ئوردن، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه له كۆنگره‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره وه‌ك سه‌رۆكی شاندی ئیمارات به‌شداری بكات.