له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له یه‌كێك له ده‌روازه بازرگانییه لاوه‌كییه‌كان، پاسه‌وانی سنوور ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌تان ئامێری زاوزێی ده‌ستكرددا گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پاسه‌وانی سنوور له هه‌ورامان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له مه‌رزی ده‌ره‌ی مه‌ڕ، هێزه‌كانیان توانیویانه دوو كه‌س بگرن كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی گوندی ده‌ره‌ی مه‌ڕه و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌وان حه‌بی هۆشبه‌ر و ئه‌ندامی زاوزێی ده‌ستكردی تایبه‌ت به ره‌گه‌زه‌كانی مێینه و نێرینه‌یان پێ بووه.
120 پارچه حه‌بی گه‌وره‌كردن و ڕه‌قكردنی نێرینه‌ی پیاویان پێ بووه.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی "وشه" ده‌ڵێ، ''له‌و بۆسه‌یه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر 400 پارچه حه‌بی زه‌وق، 319 ئه‌ندامی نێرینه‌ی ده‌ستكرد و 273 ئه‌ندامی مێینه‌ی ده‌ستكردی ژنیان پێ بووه، هاوكات 65 پارچه حه‌بی ترامادۆڵ، 100 ده‌رزی تایبه‌ت به زه‌وق و 114 پارچه حه‌بی توندكردن و گه‌وره‌كردنی سمتی ئافره‌ت، 128 پارچه له جۆرێكی تری حه‌بی توندكردن و گه‌وره‌كردنی سمتی ژن، 120 پارچه حه‌بی گه‌وره‌كردن و ڕه‌قكردنی نێرینه‌ی پیاویان پێ بووه.''
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، قاچاخچییه‌كان ویستوویانه ئه‌و كاڵا قه‌ده‌غه‌كراوانه به‌ره‌و ئێران ڕه‌وانه بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانیان گرتوویانن و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی باره‌كه‌دا گرتووه، هه‌ردوو قاچاخچییه‌كه ڕاده‌ستی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه كراون و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.