به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م، له سلێمانی ئاسمان هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كانی ڕۆژئاوا، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.