دادگای میسڕ، سزای ساڵێك به‌ندكردنی هاونیشتمانییه‌كی ئه‌و وڵاته دا، به‌وه‌ی له رێی هاوڕێیه‌كییه‌وه هه‌وڵی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه، ئه‌وه‌یش له چوارچێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی خێزانه‌كه‌یدا.
كه‌سێكی میسڕی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا، پلانێكی دانا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ره‌وشتی خێزانه‌كه‌ی، پلانه‌كه به جۆرێك بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا رێك بكه‌وێت تا له بێ ئه‌ویدا ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر خێزانه‌كه‌ی، تا بزانێت كاردانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت.
تۆمه‌تباره‌كه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی ژنه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت و پێی ده‌ڵێت كه ئاره‌زووی لێیه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه و داوای لێ ده‌كات رێی پێ بدات، به‌ڵام ئه‌و ده‌ریده‌كات، هاوڕێی پیاوه‌كه گوێڕایه‌ڵی نابێت و جله‌كانی له‌به‌ر داده‌كه‌نێت و به هه‌موو هێزییه‌وه ده‌یباته نێو ماڵه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و لێی رزگار ده‌بێت و داوای یارمه‌تی و به‌هاناوه‌چوون له ماڵباته‌كه‌ی ده‌كات، دواتر تووشی شۆك ده‌بێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رده‌رگه‌یه و ڕه‌وش و باره‌كه‌ی تێ ده‌گه‌یه‌نێت كه نیازی چی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیه‌یدا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و، ڕێك كه‌وتووه.
دوای ئه‌وه، ئافره‌ته‌كه بڕیاری تۆماركردنی سكاڵا ده‌دات و داوای سزادانی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كه‌یشی ده‌كات، ته‌ڵاقی خۆیشی لێ وه‌رده‌گرێته‌وه، دادگا سزای به‌سه‌ردا دان و ته‌ڵاقی ژنه‌كه‌یشی له هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.