وەزیری بەرگری ئەمەریکا،
ئاشتۆن کارتەر، ئەمڕۆ شەموو لە بەغدا رایگەیاند، نزیک بوونەوەی هەولێر بەغدا شتێکی
باشە و هاوکاری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و
هێزە عێراقیەکان سەرکەوتوو بووە.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بڵاوی
کردەوە، دەڵێت، هێزە پاڵەوانەکانمان بە ئازاییانە پێش دەکەون بۆ ئەوەی
ئامانجەکانمان بە دەست بهێنین بە خێرای و پلان بۆ دانراو هێزەکانی عێراق لەسەر
زەوی تەنها هێزن کە دەجەنگن و هیچ هێزێکی بیانی تێدا نیە.
لە درێژەدا دەڵێت، هەندێک
هەواڵمان بیستووە لەسەر رێککەوتنی عێراق و تورکیا راست نین و شاندی تورکی گەشتنە
عێراق، کۆبووینەوە و پێشنیارەکانیان بەس نەبوون بۆ عێراق.
لە درێژەدا دەڵێت،
ئێمە دەڵێین هەموومان شەڕی موسڵ دەکەین عێراقیەکان ئەنجامی دەدەن و موسڵ ئازاد
دەکەن بەم نزیکانە و رێگە بە هیچ هێزێکی بیانی نادەین بێتە ناوەوە.
کارتەریش دەڵیت، ئێمە
دڵخۆشین بە یەک هەڵوێستی عێراق لە شەڕەکەدا.
زیاتری گووتی، هەموو
دەوڵەتان هاوکاری عێراق دەکەن و رێزی سەروەری دەگرن، هیچ هاوکاریەک نیە بێ
رەزامەندیان، ئێمە بەردەوامین لەسەر هاوکاری کردنی عێراق و پاڵپشتی تواناکانیان دەکەین،
ئێمەش ئەمڕۆ هەنگاو و پلانی داهاتوومان روونکردەوە بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجی ئارامی
دوای رزگار کردنی موسڵ.