گورچیله، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه و پاراستنی ته‌ندروستی و به‌هێزكردنی به‌لای زۆرێك له خه‌ڵكه‌وه بابه‌تێكی گرنگه، بۆیه توێژه‌ران ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه وه‌ك گرنگترین ئه‌و خواردنانه پێشنیاز ده‌كه‌ن كه بۆ گورچیله به‌سوودن:
یه‌كه‌م- شووتی: له پێگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و خۆراكانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه بۆ گورچیله به‌سوودن، ئه‌مه‌ش چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاككردنی گورچیله و زیاتر میزكردن، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی گورچیله‌یان هه‌یه، پێویسته شووتی بخۆن.
دووه‌م- كووله‌كه: پێگه‌ی دووه‌می لیسته‌كه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A كه یارمه‌تیده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌كان.
سێیه‌م- ترێ: ئه‌م میوه‌یه‌ش له پله‌ی سێیه‌می لیسته‌كه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی پۆتاسیۆم كه یارمه‌تیی چالاككردنی گورچیله ده‌دات.
هه‌ریه‌كه له توو و جه‌ڕجیر له پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌می لیسته‌كه‌دان، ئه‌مه‌ش چونكه هه‌ردووكیان به‌سوودن بۆ میزكردن و پاراستنی كۆئه‌ندامی میز له نه‌خۆشییه‌كان.
پله‌ی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ند كراوه:
شه‌شه‌م- خه‌یار.
حه‌وته‌م- ماسی.
هه‌شته‌م- گێزه‌ری سپی.
نۆیه‌م- كه‌ره‌وز.
ده‌یه‌م- لیمۆی هیندی (كریپ فرووت).